عەدول شەمۆ: دەبینە دەنگی ڕۆژئاوا
عەدول شەمۆ، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" هێرشەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزار دەکات و دەڵێت: داوام لە هەموو خەڵکی خۆڕاگر ئەوەیە کە هەمووان دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە و ببنە دەنگی ڕۆژئاوا.
هێڤیدار شەنگالی
شەنگال- لە ٢٣ی مانگەوە دەوڵەتی تورکیا هێرشی کردەسەر باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا و ژێرخانی گشتی ناوچەکە و دامەزراوەی کشتوکاڵی و چاپخانە و نەخۆشخانە و ناوەندی کارگەی خۆراک و بەرهەمەکانی زەیتوون و گەنمی کردە ئامانج.
عەدول شەمۆ، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" وتی: ڕووبەڕووی دوژمنێکی دڕندانە دەبینەوە، بەهۆی ئەوەی لە هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق لە شەنگال و کەرکوک، بەو شێوەیەی کە لەگەڵ پەدەکە پلانی بۆ دانرابوو شکستیهێنا، دەستبەجێ هێرشی کردە سەر ڕۆژئاوای کوردستان.
"سەرکەوتن بۆ شەنگال و ڕۆژئاوایە"
عەدول شەمۆ تیشکی خستە سەر بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بەو هێرشانە و وتی: دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هەموو ژێرخانەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای کردووەتە ئامانج، ئەمە هەموو ئەو شوێنانەیە کەڤ گەل بژیوی ژیانیانی لەسەرە، هەموو جیهان دەزانێت کە ئەم هێرشە دڕندانەی دوژمن ئەنجامی دەدات لە دەرەوەی یاساکانی ڕەوشتەو هەموو جیهان چاوی داخستووەو بێدەنگ ماوەتەوە، بەڵام با دوژمن بزانێت کە هەرچی بکەن ڕۆژئاوای کوردستان بەرخۆدان دەکات، هەتا ئەو کاتەی بیری ڕێبەر ئاپۆ لە پشتمان بێت، هەرگیز سەر دانانەوێنین ئاڵای بەرخۆدان بەرز دکەەینەوە، بەرخۆدانی گەلانی چەوساوە هەمیشە سەرکەوتوو دەبێت و هەرچی دەکەن ناتوانن لەناومان ببەن، لەو شوێنەی کە بەرخۆدان هەیە، سەرکەوتنیش هەیە.
"پێویستە خاوەنداری لە ڕۆژئاوا بکەین"
عەدول شەمۆ، ئەندامی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" لە کۆتاییدا وتی: لێرەوە بۆ ئیمراڵی سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین و هەمیشە شوێن هەنگاوەکانی ڕێبەرمان دەکەوین، سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلا دەکەین و لە زۆر زەحمەتدا بەرخۆدان دەکەین، وەک دایکێکی شەنگال، داوای خاوەنداری لە دەستکەوتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەم. داوا لە هەموو گەلی خۆڕاگر دەکەم کە دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە و ببنە دەنگی ڕۆژئاوا، پێویستە هەموومان یەکبگرین و دەنگی خۆمان بەرزبکەینەوە بۆ ئەوەی بتوانین دڕندایەتی دوژمن لەناو ببەین و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین.