کولتوور دیزاین بۆ مانەوەی جلوبەرگی ڕەسەنایەتی لە هەڵەبجە کرایەوە

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ی ئادار، کولتوور دیزاین بۆ مانەوەی جلوبەرگی ڕەسەنایەتی لە هەڵەبجە کرایەوە.

هەڵەبجە

 

پاشنیوەڕۆی دوێنێ لە شاری هەڵەبجە کوولتور دیزاین بۆ مانەوەی جلوبەرگی ڕەسەنایەتی لە هەڵەبجە لەلایەن شاناز ڕەفیق کرایەوە، کە لەگەڵ کۆمەڵێک ژندا کار دەکەن بۆ پاراستنی جلوبەرگی کولتووری کوردی.

 

کولتوور دیزاین لەلایەن شاناز ڕەفیقەوە سەرپەرشتیاری دەکرێتم کە خۆی لە پێشتردا دروومانی هەبووە، بەڵام کردنەوەی ئەم بەشەی بۆ گەورەکردنی کارەکە وڕەخساندنی هەلی کار بۆ ژنان ئەنجامداوە.

 

شاناز ڕەفیقا لە لێدوانێکیدا وتی: ئەمرۆ کولتوور دیزاینم کردەوە، خۆم ماوەی دوو ساڵە دوکانم هەیە، بەڵام بیرم کردەوە کارەکەم گەورەی بکەم و لە ئیستادا ١٢ ژن لەم دوکانە کار دەکەین، بە کولتووری نوێ و کلاسیک بابەتەکان بە بینەرانمان دەناسێنین، هەروەها کاری دەستڕەنگینی و چنین و دیزاین دەکەین و ستۆدیۆیەکیش بۆ تۆمارکردنی وێنەی یادگاری و دیزاین کردن بەردەستە.

 

شاناز ڕەفیقا داوا لە ژنانی دەستڕەنگین دەکات لە کار کردن بەردەوام بن و بەهرەکانیان نەشارنەوە، تاوەکو بتوانن داهات بۆ خۆیان و خێزانەکانیان دابین بکەن.