ناساندن بۆ پەرتوکی "گوڵدانی ژن، ئەزمونەکانی جێندەر و جینۆساید، گەڕیدەی حەقیقەت" کرا

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان، پانێڵێک بۆ ناسناندنی پەرتوکی "گوڵدانی ژن"، "ئەزمونەکانی جێندەر و جینۆساید" و "گەڕیدەی حەقیقەت" بەڕێوەچوو.

سلێمانی

 

لە درێژەی چالاکیەکانی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان، لە ناوەندی ئەرشیف، توێژینەوە و پەرتوکخانەی ژنی کورد لە شاری سلێمانی پانێڵێک بۆ ناساندنی پەرتوکی "گوڵدانی ژن" لە نووسین و پێشکەشکردنی نەرمین عوسمان، "ئەزمونەکانی جێندەر و جینۆساید" لە نووسین و پێشکەشکردنی چۆمان هەردی و "گەڕیدەی حەقیقەت" کۆوتارێک کە لەلایەن نەجیبە قەرەداغی کۆکراوەتەوە و لەلایەن فەریدە یەزدان پەنا ناساندنی بۆ کرا، بەڕێوەچوو.

 

لە پانێڵەکەدا ژنانی نووسەر، ڕۆژنامەنووس، چالاکوان، ئەکادیمیست و ئەندامی ڕێکخراوەکان بەشداربوون، نەرمین عوسمان نووسەری پەرتوکی گوڵدانی ژن، دەربارەی پەرتووکەکە ئاماژەی بەوەدا، کە مێژوویەکی نووسراوی تێکۆشانی ژنانە، چەندین ژن هەن کە لە تێکۆشانیان کردووە و جێگە دەستیان دیاربووە، بەڵام نەتوانراوە ئەم مێژووە بنووسرێتەوە، بەڵام گوڵدانی ژن دەبێتە مێژوویەک بۆ ژنان.

 

چۆمان هەردی، مامۆستای زانکۆ و نووسەری پەرتووکی ئەزمونەکانی جێندەر و جینۆساید، سەبارەت بە پەرتووکەکەی وتی: کۆمەڵکوژییەکان یەکەم جار ژنان دەبنە قوربانی تیایدا، ئەم پەرتووکەش باسێکە لە جێندەر و ئەزموونەکانیان لە ساتی جینۆساییدا.

 

پەرتوکی گەڕیدەی حەقیقەت، کە کۆوتاری کۆکراوەی ناگیهان ئاکارسەلە، کە ڕۆژنامەنووس و نووسەر و ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بوو، لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لەلایەن میتی تورک لە سلێمانی تیرۆر کرا، لەلایەن فەریدە یەزدان پەنا، چالاکوانی مافی ژنان ناساندنی بۆ کرا و  ڕۆڵ و کاریگەری و ئامانجەکانی ناگیهان ئاکارسەلی بۆ بەشداربووان خستەڕوو.