شاندێکی نێودەوڵەتی: کات کاتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە

شاندی "چارەسەری کێشەی کورد و شاندی نێودەوڵەتی دژ بە گۆشەگیری" دوای کۆبوونەوەکانیان لە ئیستەنبوڵ لێدوانێکیان دا و ڕایانگەیاند: کات کاتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە.

ئەستەنبوڵ

 

شاندی "چارەسەری کێشەی کورد و شاندی نێودەوڵەتی دژ بە گۆشەگیری" بۆ ئەنجامدانی چەند سەردانێک، لە ئەوروپاوە چوونە ئەستەنبوڵ و دژ بە گۆشەگیری توند لەسەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە زیندانی ئیمراڵی زیاتر لە ٣٥ مانگە لە ژێر گۆشەگیریدایە، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە کۆبوونەوە بەردەوام دەبن.

 

شاندەکە، کە پەرلەمانتاریشیان تیادایە، لە ماوەی دوو ڕۆژدا چەندین سەردان ئەنجام دەدەن و یەکەم کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیان لە نووسینگەی یاسایی سەدە بوو، کە داکۆکی لە مافی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەکات.

 

شاندەکە سەردانی فەرمانگەی یاسایی ئەسرینیان کرد

شاندەکە سەردانی فەرمانگەی یاسایی ئەسرینیان کرد لە بەی ئۆغڵو،  پارێزەر سوزان ئاکیپا، ئیبراهیم بیلمەز، جەنگیز یورەکلی، ڕێزان ساریکا و مەزڵوم دینچ و وتەبێژی کاروباری دەرەوەی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل-دەم پارتی ئێبرو گونا پێشوازی شاندەکەیان کرد.

 

نوێنەری پارتی چەپی ئەڵمانی کۆنستانزە کریسێ، سەرۆکی EFA ماریا لۆرینا لۆپێز دی لاکال، نوێنەری پارتی چەپی سوید و کۆڕبەندی چەپ ئان جێسیکا تێریزا کارلکڤیست، سیناتۆری ئەنجومەنی نیشتمانیی ئیسپانیا لە ئێهـ بیلدو (BASK) جۆسو ئیستارۆنا ئەلیزۆندۆ، جێگری لە پەرلەمانی کەتەلۆنیا (CUP) مۆنتسیرات ڤینیتس پەیجز، سیناتۆری گروپی پارتی غەیرە نیشتەجێی فەرەنسا سێگۆلین ئەمیۆت، ڕاوێژکاری گروپی پارتی غەیرە نیشتەجێی فەرەنسا کلیمنت ئیڤانس و پەرلەمانتاری پارتی سووری نەرویجی هێگێ بای نیهۆڵت ئەندامی شاندەکەن.

 

پارێزەر ئیبراهیم بیلمەز، لەمیانی سەردانەکەدا باسی لە هەوڵەکان کرد بۆ وەرگرتنی زانیاری لەبارەی عەبدوڵا ئۆجالانەوەم ئیبراهیم بیلمەز شاندەکەی لە بێدەنگی میکانیزمە نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر گۆشەگیریی ئیمراڵی و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ئاگادار کردەوە.

 

سەردانەکە بە داخراویی بە ڕووی ڕۆژنامەنووساندا دەهێڵرێتەوە.