"دەوڵەتی تورک پێشەنگانی شەڕی دژی داعش دەکاتە ئامانج"

ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار تیشکی خستە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر فیدراسیۆنی کەمئەندامانی سەنگەر و وتی: ئەوانەی شەڕیان کرد و داعشیان تێکشکاند، دەوڵەتی تورکیا دەیانکاتە ئامانج، بە هێرشکردن، ویستی تۆڵەی شکستی داعش بکاتەوە.

ڕۆناهی نودا

 

قامیشلۆ- لە ١١ی شوبات، دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر باڵەخانەی فیدراسیۆنی کەمئەندامانی سەنگەر و سۆرخوین ڕۆژھەڵات و ئازادی دێرکی کردە ئامانج، هەروەها ئۆتۆمبێلەکانی گەلیش لە هێرشەکاندا کرانە ئامانج، دەوڵەتی تورک تاوانی دژ بە گەل ئەنجام دەدات و جیهان لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بێدەنگە.

 

سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای شەرمەزار کرد و وتی: وەک ڕێکخراوێکی ژنان هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزار دەکەین و ڕەخنە لە بێدەنگی هەموو جیهان دەگرین بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا کە هێشتا کەمنەبوونەتەوە، لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانەوە هێرشەکان بە شێوەی جۆراوجۆر بەردەوام بوون و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان و دەستکەوتەکانی گەلیان کردووەتە ئامانج، هێرشەکان بۆ سەر هەندێک لە شارەکان وەک زرگان، تل تەمر، کۆبانی و عەین عیسا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەرگیز نەوەستاون و بەردەوامە.

 

"دەیەوێت کۆمەڵکوژی گەلی کورد ئەنجام بدات"

ڕیحان لۆقۆ وتیشی: دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە یەک ڕۆژدا هێرشی کردە سەر ژێرخانی ناوچەکە، سووتەمەنی و ئاو و نەخۆشخانەکان و هەموو ئەو شوێنانەی کە کۆمەڵگە پێویستی پێیەتی بە ئامانج گرت، ئەمە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، ژیانی ڕێکخراوەیی و سەربازیدا بەردەوام بوو، ئەم کارە لەبەرچاوی هەموو وڵاتانی جیهان ئەنجام دەدرێت، دەوڵەتی تورکیا وڵاتێکی جیاوازە، ئێمە وڵاتێکی جیاوازین، بەڵام دەوڵەتی تورکیا بەڕاستی دەوڵەتێکی داگیرکەرە و لەسەر خوێن خۆی بونیاد ناوە، بە هۆشیاری داگیرکەری، ڕەگەزپەرستی، ئایینی خۆی بەڕێوە دەبات و هێرش دەکات، تەنها هێرش ناکاتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەڵکو ئامانجی هەموو لایەنەکانی کوردستانە، هێرشکردنە سەر کوردەکان وەک مافێکی خۆی دەبینێت، ئەم هێرشانە لە مێژەوە لە کوردستان بەردەوامە، دەیەوێت بە هێرشەکانی بۆسەر ناسنامەی گەلی کورد کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات، نزیکەی ٤٠ ساڵە گەلی کورد لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرخۆدان دەکەن.

 

"شۆڕشەکەمان بووە نموونەیەک بۆ ئاشتی و ئازادی و یەکسانی گەلان"

ڕیحان لۆقۆ ڕایگەیاند، یەکێک لە میراتەکانی گەلی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەوەیە کە گەل خۆیان بەڕێوە دەبەن وتیشی: سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک بە یەکسانی گەل کە ژنان پێشەنگایەتی دەکەن، کۆمەڵگەیەکی ژینگەیی دامەزراندووە، کۆمەڵگە ژیانێکی یەکسان و ئازاد دروست دەکات، ئەمە بە تێکۆشانی گەلی کورد ئەنجام درا، لە سەدەی ٢١دا باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوو بە نموونەی ئاشتی و ئازادی و یەکسانی گەلان، تێکۆشانمان زیاتر دەبێتە مۆدێلێکی دیموکراسی و یەکسانی، گەل بە یەکسانی پێکەوە دەژین، بۆیە ئەمە هەڕەشەیەکی گەورەی بۆ سەر دەوڵەتی تورکیا دروستکردووە، بۆیە هێرشەکانی بەهێزتر دەکات.

 

"دەوڵەتی تورک ئەو پاڵەوانانە دەکاتە ئامانج کە لە دژی چەتەکان شەڕیان کردووە"

ڕیحان لۆقۆ وتیشی: هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر فیدراسیۆنی کەمئەندامانی سەنگەر لە ١١ی شوبات بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوو ژن، لەو بینایەدا، ئەوانەی بەشێکی گیانی خۆیان بەخشی بۆ ڕزگارکردنی خاک، وڵات، هەرێم، بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی و یەکسان کرانە ئامانج، ئەوان لە جەنگدا بریندار بوون و لە دژی چەتەکانی داعش شەڕیان کرد و بە جەستەیان مرۆڤایەتییان پاراست، ئەوانەی شەڕیان کرد و داعشیان تێکشکاند، دەوڵەتی تورکیا ئەوانی کرد بە ئامانج، دەوڵەتی تورک هاوبەشی داعشە و سەرکردایەتی داعش دەکات، بە هێرشکردن، ویستی تۆڵەی شکستی داعش بکاتەوە.

 

"سۆرخوین و ئاگری هێڵی ئازادی ژنان و مۆدێلێکی دیموکراتین"

ڕیحان لۆقۆ لەبارەی ئەو دوو ژنەی کە لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیادا گیانیان لەدەستداوە وتی: دوو هاوڕێی ژنمان لە هەموو ساتێکی ژیاندا بە پاڵەوانێتی و بوێری و دڵسۆزی و نیشتمانپەروەری گیانیان لە هەموو ساتێکی ژیاندا لە هەموو ناوچە و شار و گوندێک و گەڕەکێکدا بۆ ڕزگارکردن و بویادنانەوە گیانیان بەخشی، ئەم دوو هاوڕێیە شەڕێکی گەورەیان لە دژی چەتەکانی داعش لە هەموو هێڵەکانی شەڕدا کردووە، بە ڕۆحی هاوڕێیەتی، نیشتمانپەروەری ناسراون، هەردوو هاوڕێکە بەرخۆدانێکی مێژووییان لە دژی چەتەکانی داعش و دەوڵەتی تورکیا کرد.

 

"دەوڵەتی تورک لە هێزی ژنانی زانا دەترسێت"

ڕیحان لۆقۆ تیشکی خستە سەر ژنانی پێشەنگ و وتی: ماوەیەک لەمەوبەر هاوڕێمان زەلال زاگرۆس لەلایەن سیخوڕەکانی دەوڵەتی تورکیاوە لە شاری کەرکوک کرایە ئامانج کە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستاندا خەباتی دەکرد، لە هەمان کاتدا، پێش ئەوە، هەمووان بینییان کە چۆن هەردوو هاوڕێمان یوسرا و ڕیحان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کرانە ئامانج،  لە ئاستی یەکەمدا، دەوڵەتی تورکیا پێشەنگانی ژن و تەلارسازانی ئەم شۆڕشە دەکاتە ئامانج، دەوڵەتی تورک لە هێزی ژنانی زانا دەترسێت، دەیەوێت ئیرادەی ژنانی زانا بەو هێرشانە بشکێنێت.

 

"هێزی ڕێکخراو هەمیشە لەسەر پێی خۆی دەمێنێتەوە"

ڕیحان لۆقۆ لە کۆتایی قسەکانیدا وەک ڕێکخراوی ژنانی کۆنگرەی تووڕەییان زیاد دەکات هەر کاتێک هاوڕێیەک شەهید دەبێت و دەیان کەس لە زەلال، ڕیحان، یوسرا، سۆرخوین و ئازادی پێکهێندراون، وتیشی: ئەم هاوڕێیانە نموونەی کۆمەڵگەن و بەرخۆدانیان دەگاتە نەوەکانی داهاتوو، مێژووی ئەم هاوڕێیانە دەنوسرێتەوە، دەوڵەتی تورک ناتوانێت بەم هێرشانه ئیرادەی ژنانی زانا که لەسەر فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتیک پەروەردە کراون بشکێنێت، بە پێچەوانەوە، هێز و پێگە و ڕێکخراوەکەمان بەهێزتر دەبێت، لەگەڵ هێرشەکاندا گەلەکەمان چوونە مەیدانەکان و ئیدانەی هێرشەکەیان کرد، هێزی ڕێکخراو هەمیشە لەسەر پێی خۆی دەبێت.