قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی "مرۆیی و ئاسایش" لە کامپی هۆل دەستیپێکرد

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی "مرۆیی و ئاسایش"ی لە کامپی هۆلی خێزانەکانی داعش بە بەیاننامەیەکی فەرمی دەستپێکرد.

حەسەکە

 

دوای قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی ئاسایش لە ٢٧ی ئاداری ٢٠٢١، قۆناغی دووەم لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢، قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئاسایش لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیک "قەسەدە" ، یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە کامپی هۆڵ بە بەیاننامەیەک دەستی پێکرد.

 

بەیاننامەکە لەلایەن ڕوکن جەمال، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان  بە زمانی کوردی و عەلی حەسەن، وتەبێژی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە عەرەبی خوێندرایەوە، هەروەها لە بەڕێوەبەرایەتی کامپی هۆلی جیهان حەنان ئامادە بوو.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: لە چەند ساڵی ڕابردوودا، خۆبەڕێوەبەری و هێزە ئەمنی و سەربازییەکان هەموو بارگرانییەکیان گرتووەتە ئەستۆ کە پەیوەندییان هەیە بە ڕێگەگرتن لە زیادبوونی هەڕەشەی تیرۆریزم لە کامپی هۆل و کەمکردنەوەی دڕندایەتی چالاکییە تیرۆریستییەکان کە لەلایەن شانەکانی داعشەوە لە دژی دانیشتوانی کامپەکە ئەنجام دەدرێن، ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی سەرنجی نێودەوڵەتییەوە بوو کە پێویستە لەبەرچاو بگیرێت بۆ ئەم پرسە مەترسیدارە.

 

"چەتەکانی داعش چالاکی و شانەکانیان لە کامپەکەدا زیادکردووە"

لە ڕابردوودا، چەتەکانی داعش جووڵە و چالاکی و شانەکانی ناو کامپەکەیان زیاد کردووە، ئەم زیادبوونە هاوکات بوو لەگەڵ بەشداریکردنی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سەر بە ڕژێمی سووریا، لەبەرئەوەی ئەو چەتانە چەندین چالاکی تۆقاندن و کوشتنیان ئەنجام دا، هەروەها فشاریان خستە سەر دانیشتووانی کامپەکە و یارمەتییە مرۆییەکانی وەک پێداویستییە تەندروستییەکانیان سووتاند و ڕێگرییان لێکردن بە شێوەیەکی ئاشتیانە بگاتە کامپەکە، بەم شێوەیە، ئەوان هەوڵیان دا ژینگەیەکی گونجاو بۆ شانە تیرۆریستییەکان دروست بکەن، بۆ بەشداریکردنی منداڵی زیاتر و پەروەردەکردنی منداڵان دەربارەی بیرۆکە ڕادیکال و توندوتیژەکان لە ڕێگەی ژنانی داعشەوە کە ڕۆڵێکی چالاک دەبینن لە زیندووکردنەوەی داعشدا، هەروەها پلانەکانیان بۆ ڕفاندن لەناو کامپەکە زیاد کرد بۆ لاوازکردنی ئاسایشی کامپەکە.

 

"کامپی هۆل ئامانج و ئامڕازی سەرەکی پڕوپاگەندەی داعشە"

سەرەڕای ئەم کردەوانە، زۆرێک لە دەستگیرکردنەکانی ئەم دواییانەی شانەکانی داعش ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە چەتەکان بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرچەتەکانیان لە ڕێگەی پەیوەندیکردن بە جوڵەی شانەکانی ناوەوە پلانیان دانابوو لە دەرەوەی وڵاتەوە هێرش بکەنە سەر کامپەکە، کامپی هۆل هێشتا ئامانجی سەرەکی و ئامڕازێکی پڕوپاگەندەی داعشە و لە هەموو بڵاوکراوەکانیدا بەکاری دەهێنێت، لەبەر ئەوە، وەک بەردەوامبوونی خەباتی بەهادارمان و ئەرکە ڕەوشتی و مرۆییەکانمان بۆ ڕێگریکردن لەمە، وەک هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کە بەشداری لە پیشنەگایەتی یەکینەکانی پاراستنی ژنانی یەپەژە و بە پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەن لە شەڕی دژ بە داعش، قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی "مرۆیی و ئاسایش" لە کامپی هۆل ڕادەگەیەننم ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەندامانی شانەکانی داعش و سەرچاوەکەیان دەکاتە ئامانج، دەستگیرکردنی تاوانباران، لەوانە ئەوانەی بەرپرسن لە هێرشە تیرۆریستییەکان و هاوکارەکانیان، هەروەها ئەوانەی بیرۆکەی توندڕەوی و توندوتیژی لەنێو منداڵاندا بڵاو دەکەنەوە.

 

"چەندین ساڵە لە دژی تیرۆریزم دەجەنگین"

وەک هێزەکانی ئۆپەراسیۆن کە لە ساڵە درێژەکانی خەباتی دژ بە تیرۆریزمدا بەهێز و ڕێکوپێک بوون و باجێکی زۆریان داوە لەم ڕووەوە، پابەندبوونی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ یاسا و پەیماننامەکانی مافی مرۆڤ. بە تایبەتی پابەندبوونی خۆمان نوێ دەکەینەوە بۆ ئەو یاسایانەی کە میکانیزمی ئاسایش ڕێکدەخەن دژی ژینگەکانی وەک کامپی هۆل کە شانە تیرۆریستییەکانی تێدایە و بۆ چالاکییەکانیان بەکاردێن، هێزەکانمان هەموو ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن لە ئۆپەراسیۆنی خێرا یان درێژخایەن و ڕێوشوێنەکانی ئاسایش بۆ لەناوبردنی هەڕەشەی تیرۆر بۆ سەر ناوچەکە و گەلەکەی.