کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران: ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بەرز ڕادەگرین

سەندیکای نووسەرانی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و زمانی بە لانکەی فەرهەنگی هەموو مرۆڤێک و پاراستنی وەک یەکێک لە نیشانەکانی دینامیزمی کۆمەڵایەتی و تەندروستیی کولتووری هەر کۆمەڵگەیەک لە قەڵەمیدا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، ٢١ی شوباتدا. کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وێڕای ڕێزگرتن لەم ڕۆژە، زمانی بە ناسنامەی هەموو مرۆڤێک زانی و تێیدا هاتووە، "گەیشتن بە شوناس دیارترین مافی هەموو مرۆڤێکی ئازادە، کەواتە پاراستن و فێربوون و فێرکردنی زمانی دایک بە یەکێک لە گرنگترین نیشانەکانی خۆشگوزەرانی کولتووری کۆمەڵگەیەکی ئازاد، دوور لە دیکتاتۆریەت و هیوادار دادەنرێت، هیچ حکومەت و دامەزراوە و دەسەڵاتێک مافی ئەوەی نییە نکۆڵی و سەرکوت بە هەر بیانوویەک بێت، بکات".

 

کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران بە ئاماژەدان بە بنەمای سێیەمی میساقی ئەم کۆمەڵەیە، "گەشەکردن و خۆشگوزەرانی زمانە جۆراوجۆرەکانی وڵات بە یەکێک لە پایەکانی بەرزکردنەوەی کولتووری و یەکگرتوویی گەلی ئێران دەزانێت و دژی هەر جۆرە هەڵاواردن و دوورخستنەوەیەک لە بواری بڵاوکردنەوە و دابەشکردنی بەرهەم بە هەموو زمانە هەبووەکانە"، هەروەها ئاماژەی بەوەداوە، "زمانی دایک لانکی کولتووری هەموو مرۆڤێکە و پاراستنی وەک نیشانەی دینامیزمی کۆمەڵایەتی و تەندروستی کولتووری هەر کۆمەڵگەیەک دادەنرێت، زمانە ڕەسەنە جۆراوجۆرەکان کە بە درێژایی مێژووی کۆنی ئەم وڵاتە لەسەر ئاسمانی ئەم کولتوورە کەوانەییە دڵگیرە چەسپاون، هەرگیز لە هێرشی حکومەتە تاکڕەوەکان ڕزگاریان نەبووە و بەڵگەی ڕوونی ئەوەش کۆچی زۆرەملێی نەتەوەکانە و سەپاندنی زمانی ستانداردە".

 

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێن: ئەمڕۆ بەرتەسکبوونەوەی بازنەی بەکارهێنانی زمانی دایک و زیندانیکردن و دەستگیرکردنی چالاکوانانی ئەم بوارە، هەمان سیاسەتی دوورخستنەوە و زیندانیکردن نیشان دەدات. دەسەڵاتی خۆسەپێنانەی پێش شۆڕشی ١٩٥٧ و دوای شۆڕشی ١٩٥٧، لە ژێر بیانووی بێمانا و وەهمیی یەکگرتنی کولتووری، بەهێزکردنی زمانی فەرمی یان بەرەنگاربوونەوەی "جیاخوازی"، بە ئاشکرا و بە نهێنی بووەتە دوژمنی ئەم میراتە ئینسانییە.