فیلمی "گۆرانییەکانی پرچ سوور" لە ٣ی ئادار نمایش دەکرێت

فیلمی مۆسیقی "گۆرانییەکانی پرچ سوور" کە مێژووی خەباتی ژنانی جیهان لە دژی پیاوسالاری دەگێڕێتەوە، لە ٣ی ئاداردا نمایش دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

تەڤگەری کولتوور و هونەری ژنانی هیلالی زێڕین بە هەماهەنگی لەگەڵ تەڤگەری کولتوور و هونەری میزۆپۆتامیا و پەیمانگای کولتوووری پارین و پەیمانگای هونەری وەلات فیلمێکی مۆسیقییان بەرهەمهێناوە دەربارەی مێژووی خەباتی ژنانی جیهان، فیلمە مۆسیقییەکە بۆ یەکەم جارە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرهەم دەهێندرێت، بە ناونیشانی "گۆرانییەکانی پرچ سوور"ە.

 

کەسایەتی و خەباتی ساکینە جانسز، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە و پێشەنگی خەباتی ئازادی ژنانە کە لە هێرشێکدا لەلایەن سیخوڕەکانی دەوڵەتی تورکیاوە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس گیانی لەدەستدا، ناوی فیلمەکە بەناوی قژی ساکینە جانسزە کە سوورێکی لول بوو، لە کولتووری کوردیدا، قژ مانا و گرنگی هەیە، بۆیە ناوی "گۆرانییەکانی پرچ سوور"ی لێندراوە.

 

فیلمەکە لە مێژووی خەباتی ژنان و ٧ بەش پێکهاتووە

فیلمەکە لە ٧ بەش پێکهاتووە؛ هەر بەشێک مێژووی خەباتی ژنانی جیهان لە دژی پیاوسالاری باس دەکات و سەرنج دەخاتە سەر ژنانی پێشەنگ وەک ساکینە جانسز "سارا" ، ڕۆزا لوکسەمبورگ، ژینا ئەمینی، زەنۆبیا، ئارین میرکان، لەیلا قاسم و زەریفە خانم.

 

لەماوەی ٧ مناگدا به بەشداری ٢٠٠ کەس ئامادەکراوە

 

زەینەب مەنسور، ئەندامی هونەرگەی بەرچەمی هیلالی زێڕین، دەربارەی ئەو بابەتە بۆ "ئانها" قسەی کردووەو ڕایگەیاندوە، فیلمە مۆسیقییەکە لە ماوەی ٧ مانگدا بە بەشداری ٢٠٠ کەس ئامادە کراوە، پیاوانیش بەشدارییان کردووە، بەڵام زۆربەی ئەکتەرەکان ژن بوونم ئەکتەرەکان لە پێکهاتەی کورد، عەرەب، سریانی، ئەرمەنی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەشەکانی دیکەی کوردستان و هەندێک لە ئینتەرناسیۆنالیستەکان پێکدێن، دیمەنەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گیراون.

 

سیناریۆی بەرهەمەکە لەلایەن دەلیل میرساز نووسراوە و مۆسیقاکە لەلایەن مەحمود بارازییەوە بەرھەمھێندراوە، ٢٠ خولەکە و لەلایەن شێرۆ ھیند دەرھێندراوە.

 

فیلمە مۆسیقاییەکە لە ٣ی ئادار نمایش دەکرێت

فیلمەکە لە ٣ی ئادار لەهەمان کاتدا لە حەسەکە، قامیشلۆ، ڕەققە، کۆبانی و شەهبا نمایش دەکرێت، هەروەها فیلمەکە لە تەلەفزیۆنی ژن پەخش دەکرێت.