ڕفاندن مەترسی لەسەر ژیانی منداڵانی کچ لە سووریا دروست کردووە
لە نێوان پەرەسەندنی ئاژاوەی ئاسایش لە سووریا، منداڵانی کچ و ژنان لە شارەکانی کەنار دەریاکان ڕووبەڕووی مەترسییەکی پەرەسەندوو دەبنەوە لەگەڵ زیادبوونی ڕفاندن لە هەلومەرجێکی نهێنیدا.

ناوەندی هەواڵ
چارەنووسی دەیان منداڵی کچ و ژن لە لەلایەن چەند چەکدارانی نەناسراوەوە لە شارە کەنارییەکانی سووریا ڕفێنراون،بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕۆژانە داواکاری بۆ خێزانی منداڵە کچە ونبووەکان بڵاودەکەنەوە،داوا دەکەن بەرپرسانی ئاسایش لێکۆڵینەوە بکەن ،بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری ڕووداوەکە،سزادانی ئەنجامدەرانی.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەیسی دیارنەمانی منداڵانی کچان و ڕفاندنیانی لە کەناراوەکانی سووریا بەخۆیەوە بینیوە،ئەم ڕەوتە بۆ پارێزگاکانی تری سووریاش تەشەنە دەکات. ڕووداوی ئەو منداڵانی کچانەی کە ماڵی خێزانەکانیان بەجێهێشتووە و نەگەڕاونەتەوە تۆمارکراوە. بەگوێرەی ماڵپەڕی سوەیدا "ANS"، شاری تەرتوس لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا شاهیدی ڕفاندنی ٥ منداڵی کچ بووە، ئەمە چەند ڕۆژێک دوای ڕفاندنی دوو منداڵی کچ لە گوندی بەیت شانتا، ژنێک هاوڵاتی سافیتان لەلایەن توخمێکەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن لە "ئاسایشی گشتی" حکومەتی کاتی سووریان.
دوایین دیارنەمان کچێک بوو بە ناوی ئەیا تەلال قاسم، هاوڵاتی شاری تەرتوس لە کەناراوەکانی سووریا. لە نێو ئەو منداڵ کچ و ژنانەی کە بەهەمان شێوە ڕفێندراون، بەپێی ئەو بڵاوکرایەوە،" بەتوول عارف لە سافیتە، هەدیل یەعقوب خەلیل لە حیشە و دوو منداڵی کچ لوبنە و لانە مەحمود" بوون.
'حەما' شایەتحاڵی کەیسی دیارنەمانی منداڵانی کچانیشە. لە دوایین ڕووداودا کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بڵاوکرایەوە، هەژمارە سۆشیال میدیاییەکان باسیان لە لەدەستدانی پەیوەندی لەگەڵ ڕەنیم غازی زەریفە،تەمەن ٢٢ ساڵ لە ناوچەی مەسیاف لە گوندی حەما کردووە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دووپاتی کردەوە کە "چارەنووسی ١٧ ژنی گەنج ومنداڵی کچی تەمەن جیاواز نادیارە، لە هەلومەرجی جیاجیادا بێسەروشوێن بوون، ڕفاندنی لەلایەن چەکدارە نەناسراوەکان، لەدەستدانی لەناکاو پەیوەندییەکانیان.
بەگوێرەی ڕوانگەکە، ئەو منداڵە کچانەی هاوڵاتی چەند شارێکی سووریان، لەوانە لازقییە، حومس، سوەیدا، تەرتوس، حەما. هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوە سەبارەت بە چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە، سەرەڕای ئەو ماوە زۆرەی کە بەسەر دیارنەمانی هەندێکیان تێپەڕیوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی سوەیدا، ئەو گرووپە چەکدارانەی لە شارەکانی کەنار دەریاکانی سووریا ڕفاندن ئەنجام دەدەن، "چەکدارە بیانییەکان"ن شانبەشانی هەتەشە لە شەڕی دژی ڕژێمی پێشووی سووریا لە ئیدلب بەشدارییان کردووە. لە ئێستادا لە ژێر چاودێری حکومەتی کاتی سووریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرا "جولانی" کاردەکەن.
ماڵپەڕی هەواڵییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم گرووپانە لە سەرەتای مانگی ئازاردا ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبووە لە هێرشکردنە سەر کەناراوەکانی سووریا، بە بیانووی بەدواداچوون بۆ پاشماوەکانی ڕژێم.
ئەو گروپانە، بەگوێرەی سەرچاوەکان، کۆنتڕۆڵکردنیان ئەستەمە بۆ حکومەتی کاتی، هەموو ڕێنماییەکان ڕەتدەکەنەوە،ڕاگرتنی کوشتن و ڕفاندنی ژنان و دەستبەسەرکردنیان لەژێر بنەمای "دیلەکان و تاڵانی جەنگ" لە بارەگاکانیان، کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی کاتیدا نین. هێمای بۆ ئەوەش کرد کە سەرچاوەکان ئەوەیان پشتڕاستکردۆتەوە ئەم گروپە جیهادییە توندڕەوانەی چەکدارە بیانییەکان، گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە بۆ "میلیشیا" لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت، بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەستن بە حکومەتەوە. بەپێی ئەوەی ماڵپەڕی هەواڵی "سوەیدا بڵاویکردووەتەوە، بەم دواییە خێزانەکانیان لە دەرەوەی سووریاوە هێنراون،بۆ ئەوەی لە شارەکانی سووریا نیشتەجێ بکرێنەوە.