دژایه‌تیکردنی ژنان لەلایەن تورکیاوە سنورەکانی تێپەڕاندووە
ده‌وڵه‌تی توركیا سه‌ره‌ڕای دەستکردن بە سیاسه‌تی بێدەنگکردن و قڕكردنی ژنان له‌ناو تورکیادا، له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به هه‌مان زهنیەت بووتە هەڕهشه بۆسەر ژنانی چالاكوان و سیاسه‌تمه‌داران.
ده‌وڵه‌تی توركیا سه‌ره‌ڕای دەستکردن بە سیاسه‌تی بێدەنگکردن و قڕكردنی ژنان له‌ناو تورکیادا، له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به هه‌مان زهنیەت بووتە هەڕهشه بۆسەر ژنانی چالاكوان و سیاسه‌تمه‌داران.
ناوەندی هەواڵ
دەوڵەتی توركیا شه‌ڕێكی به‌رفراوانی له دژی گه‌ڵانی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست دەستپێکردووە به كورد، عه‌ره‌ب و گه‌لانی دیكه‌ی ناوچه‌كەوە، زۆرینەی هێرشەکانیش بۆسەر ژنانە و به شێوازی جیاواز بە ئامانجیان دەگرێت، له‌و ناوچانەی کە تورکیا بە داگیرکاری دەسەڵاتی بەسەریدا دەشکێت، ده‌بینین ده‌ستدرێژی و توندوتیژی دژی ژنان ئەنجامدەدرێت، جگەلهوهی دەوڵەتی توركیا جه‌سته‌ی ژنان وه‌كو مه‌یدانی داگیركردن ده‌بینێت، بەپێی سیاسه‌تێكی بەرنامە بۆ داڕێژراو و به شێوازێكی ئاشكرا له هه‌وڵدایە بۆ كپكردنی ده‌نگی ژنانی چالاك.
وڵاتی لیبیا یەکێکە لەو وڵاتانەی دەسەڵاتی داگیرکاری تورکیای لەناودایە، له دوای شه‌ڕ و پێكدادانێكی زۆر له نێوان دوو گروپی ده‌سه‌ڵاتداری وڵاتەکە، كه یه‌كێكیان له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیاوه پاڵپشتی دەکرێن، بە سەرپەرشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان توانرا حكومه‌تێكی نوێ له مانگی ئازاری ڕابردوو بۆ لیبیا دابمەزڕیت، یەکێکیش لە بڕیارە گرنگەکان دەرکردنی هەموو هێزە بیانییەکان بوو لەو وڵاتەدا کە تورکیاشی گرتەوە.
بۆ یەکەمجار ژنێک بووە وەزیری کاروباری دەرەوە
حكومه‌ته نوێیەكه‌ی لیبیا بۆ یه‌كه‌مجار ژنێكی پارێزەر و چالاکوانی مافی مرۆڤی لە بنغازی بە ناوی نه‌جلا المنقوش کردە وەزیری کاروباری دەرەوە، له دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له ده‌ستبه‌كاربوونی داوای كرد هێزه‌كانی توركیا ده‌ستبه‌جێ وڵاتی لیبیا جێبهێڵن، ئەمە بووە هۆیئ لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە هه‌ره‌شه‌ی كوشتنی لێبکرێت.
بەپێی ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبیا نه‌جلا ئەلمەنقوش له دوای ته‌نیا ٧ هه‌فته له ده‌ستبه‌كاربوونی ڕووبه‌ڕووی مامه‌ڵه‌ی خراپ و هه‌ڕه‌شه لێ‌كردن بوەته‌وه و ناچارکراوە دەستلەکار بکێشێتەوە، ئاماژەش بهوەكراوه كه گروپێكی چه‌كدار له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێی سه‌ركردایه‌تی لیبیا هێرشیان كردوه سه‌ر شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه و به‌پێی چه‌ند گرته ڤیدیۆییەک کە لە ڕۆژنامەکەدا بڵاوبووەتەوە چه‌كداره‌كان له كاتی هێرشەکەیاندا بەدوای نه‌جلا ئەلمەنقوش گه‌ڕاون و هه‌موو ئۆتۆمبێلەکانیان پشكنیوه.
چاودێران پێیان وایە هه‌ڕه‌شه‌كردن له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبیا وه‌كو ژنێك ئه‌وه دەخاتە بەرچاو کە بەشێکی لیبییەکان ناتوانن ژنێکی سیاسەتمەدار پەسەند بکەن، له هه‌مان كاتدا زهنیه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیا نیشاندەدات کە دوژمنی سه‌رسه‌ختی ژنانی چالاكوان و سیاسەتمەدارە له هه‌ر شوێنێك بێت.
ت.پ