دەزگای هەواڵگری ئێران منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵی بەلووچی کوشت

لە شاری دەلگان، ئیحسان یوسفزای تەمەن ١٠ ساڵ لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئێرانەوە کوژرا.

 

ناوەندی هەواڵ- منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵانی بەلوچی بەناوی ئیحسان یوسفزای، لە ١٩ی ئاب لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئێرانەوە لە دەلگان لە پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستانی ئێران کوژرا.

زانراوە کاتێک ئیحسان یوسفزای لە شاری دەلگانەوە بە ماتۆڕ ویستوویەتی بچێتە گوندی ماندێ لەلایەن  دەزگای هەواڵگری ئێرانەوە تەقەی لێکراوە، دەزگای هەواڵگری ئێران ڕایگەیاند بەبیانووی "ئاگادارکردنەوەی وەستان" کە ئەنجام نەداوە تەقەی لێکراوە.

ڕژێمی ئیسلامی ئێران بە بیانووی نادادپەروەرانە ساڵانە دەیان هاوڵاتی بەلوج دەکوژێت.