دیار نەمانی فڕۆکەیەکی ئەندەنووسی بە ٥٩ سەر نشینەوە

فڕۆکەیەکی هێڵە ئاسمانیەکانی سریوجایا ئەندەنووسی بە ٥٩ سەر نشینەوە دیار نەما.

فڕۆکەیەکی هێڵە ئاسمانیەکانی سریوجایای ئەندەنووسی بە ٥٩ سەر نشینەوە دیار نەما.

ناوەندی هەواڵ

 

فڕۆکەیەکی جۆری بوئینگ-٧٣٧، دوای چوار دەقە لە دەستپێکردنی گەشتەکەی لە فڕۆکەخانەی جاکارتای پایتەختی ئیندۆنزیا بەرەو پۆنتیاناک لە پارێزگای کالیمانتان لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، لەناو ڕادارەکان دیار نەماوە، " فلایت رادار-٢٤" ٣ کاتژمێر لەمەوبەر لە تویتەر ڕایگەیاند فڕۆکەیەک بە ٥٩ سەر نشینەوە بێسەرو شوێنە، راشیگەیاندووە کە ئەم فڕۆکەیە لە ڕێگەدا لە ماوەی کەمتر لە خولەکێک، سێ کیلۆمەتر لە ڕێڕەوەکەی خۆیدا هاتووەتە خوارەوە.

کاتی خەمڵێندراو بۆ تەواوکردنی گەشتی نێوان ئەو دوو فرۆکەخانەیە ٩٠ خولەک بووە، بەڵام تەنها دوایی ٤ دەقە بە پێی زانیارییەکانی فلایت رادار-٢٤، ئەو فڕۆکەیە لە ڕێڕەوی خۆی دەرچووە و بێ سەر و شوێنە.

ئاژانسی هەواڵی “شین هوا”ی چین، ڕایگەیاند: هەندێک لە دانیشتووانی دوورگەی “مالە”ی ئیدۆنیزیا، شتێکیان لە کاتی کەوتنە خوارەوە بۆ ناو دەریا بینیووە، هەروەها هەندێک پارچەی فڕۆکە و تەرمی مرۆڤ بەسەر ئاوەکانی نزیک ئەو دوورگەیە بینراوە.

ئاژانسی گەڕان و ڕزگارکردنی ئیندۆنیزیا لەگەڵ کۆمیسیۆنی سەلامەتی گواستنەوەی نیشتمانی ئەو وڵاتە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن وکۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەکانی سرویایای لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەردەوامە لە کۆکردنەوەی وردەکاری لەسەر فڕۆکەکەیان و دوای دەستکەوتنی زانیاریی پێویست، ڕاگەیەندراوێکی دیکە بڵاودەکاتەوە.

 

ت.پ