دوو زیندانیی دوای پشوو دەگەڕێنەوە بۆ زیندان
دوو زیندانی سیاسی بە ناوەکانی ڕاحلە ئەحمەدی و سوهیلە حیجاب، دوایی کۆتاییهێنان بە پشووەکانیان گەرانەوە بۆ زیندانی قەرچک لە وارامین.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ڕاگەیاندنەکانی مافی مرۆڤ، سێ شەممە ٢٤ی ئاب، زیندانی سیاسی سوهیلە حیجاب و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕاحلە ئەحمەدی گەڕاونەتەوە زیندانی قەرچکە لە شاری وارامین.
سوهیلە حیجاب لە ١٤ی ئاب و ڕاحلە ئەحمەدی لە ١٨ی ئابەوە بە مۆڵەتی کورت لە زیندانی قەرچک سەربەستکران و دوای تەواوبوونی مۆڵەتەکەیان گەڕانەوە بۆ زیندان.
بەپێی زانیارییەکان سوهەیلە ڕۆژی دوو جار، کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی و ٥:٠٠ی عەسر، سەردانی داواکاری گشتی کردووە بۆ دڵنیابوون لە مانەوەی لە شاری کرماشان، هەروەها ڕاحلە مۆڵەتی پێدراوە تا ئامادەببێت لە پرسەی کۆچی دوایی دایکیدا.
ت.پ