دوو خوشک لە ئێران پێنج ساڵ سزای زیندانی کردنیان بەسەردا سەپێنرا
دوو خوشک بە ناوەکانی ساگار و غەزەل قودرەت لەلایەن دادگای ئێرانەوە بە تۆمەتی "سەرکردایەتیکردنی خۆپیشاندانەکان" بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزا دران.
ناوەندی هەواڵ
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە تایبەتی لە دوای خۆپیشاندانەکانی مانگی کانوونی دووەم، فشارەکان لە دژی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ بەردەوامی هەیە.
سەغەر قودرەت ٢٥ ساڵ و خەزەل قودرەت ٢٩ ساڵ خەڵکی شیراز کە لە زیندانی عادل ئاباد لە شیراز ڕاگیراون، هەریەکەیان بە تۆمەتی "سەرکردایەتیکردنی خۆپیشاندانەکان" بە پێنج ساڵ زیندان سزا دراون. باس لەوەش کراوە، هەردوو خوشکەکە لەو ڕۆژەوەی دەستگیرکراون لە مافە سەرەتاییەکانیان وەک دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراون.
سەغەر قودرەت و خەزەل قودرەت لە ٩ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ لە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران و دواتر بۆ زیندانی عادل ئاباد لە شیراز گوازرانەوە.