دوو هەزار و ٨٩٢ کەس چوونەتە هەرێمی خۆبەڕێوەبەری
خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، دوو هەزار و ٨٩٢ هاوڵاتی ناوچەکە لە حەلەبەوە گەیشتوون، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕایگەیاندووە کە دوو هەزارو ١٥٨ کەس لەو ژمارەیە خوێندکارن.

ناوەندی هەواڵ
دوای هێرشی چەتەکانی تەحریر شام بۆ سەر حەلەب، دوێنێ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک داوای لە سەرجەم دامودەزگاکانی کرد کە ئاسانکاری بۆ تێپەڕاندنی دانیشتووانی حەلەب بۆ ناوچەکە بکەن و هاوکاری پێویستیان بۆ بکەن.
سەرجەم دامەزراوە پەیوەندیدارەکان وەڵامی بانگەوازی خوێندکاران و دانیشتووانی شاری حەلەب دەدەنەوە، یەکێتی شۆفێرانی کانتۆنی ڕەققە و یەکێتی شارەوانی کانتۆنی تەبقا بە دەیان پاس ڕەوانەی شاری حەلەب دەکەن و دانیشتووانی حەلەب بەبێ بەرامبەر دەبەنە ناوچەکە.
خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، دوو هەزار و ٨٩٢ هاوڵاتی ناوچەکە لە حەلەبەوە گەیشتوون، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕایگەیاندووە کە دوو هەزارو ١٥٨ کەس لەو ژمارەیە خوێندکارن.