دەوڵەتی تورکیا بۆردومانی شەنگال و مەخمور و چەند ناوچەی دیکەی کرد
شەوی ڕابردوو دەوڵەتی تورکیا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شەنگال و کامپی مەخمور کرد نزیکەی ٢٠ جار بۆردومانی هەردوو ناوچەکەی کردووە.
ناوەندی هەواڵ
بەگوێرەی زانیارییەکان شەوی رابردوو دەوڵەتی تورکیا لە یەک کاتدا ٢٠ هێرشی ئاسمانی لە سنوری کامپی مەخمور و خۆبەڕێوەبەری شەنگال ئەنجامداوە.
لە سنوری شەنگالدا فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا ناوچەکانی دۆڵی شیلۆ، باری، کورس و چیلمێرایان ١٥ جار بۆردومان کردووە.
دەوڵەتی تورکیا لە سنوری کامپی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخمور پێنج هێرشیان ئەنجامداوە و هاوکات لە سنوری شەهبا، کۆبانێ و دێرک لە خۆبەڕیوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش لە چەند هێرشێکدا بۆردومانیان کردووە.
ت.پ