"دەوڵەتی تورک تیرۆرست پەروەردە دەکات و بۆ ئێمەی دەنێرێت"
فادیە شەریف خەلیل ئەندامی دەزگای پاراستنی منداڵان لە کانتۆنی کۆبانی دەربارەی هێرشی دەوڵەتی تورک و ڕەوشی هەرێمەکە دەڵێت:" ئێمە لە دژی هێرشی دەوڵەتی تورک هەرگیز ڕاناوەستین و هێزی ئێمە گەل و شەڕڤانانن".
دلۆجان بۆزی
عەین عیسا- دوای داگیرکردنی کانتۆنی گرێسپی و سەرێکانی، زۆربەی دانیشتوانی هەرێمەکە ئاوارەبون، لەگەڵ ئەوەی ئاگربەستیش ڕاگەیەندرا بەڵام دەوڵەتی تورک یاسای شەڕ و مافی مرۆڤ پێشێل دەکات و دەست بە هێرش بۆ سەر عەین عیسا دەکات و ڕۆژانە لە ڕێگەی M4 گوندەکانی گرێسپی وعەین عیسا تۆپباران دەکات و خەڵکەکە ئاوارە دەبن، دەوڵەتی تورک دەیەوێت کانتۆنی گرێسپی بکاتە ناوەندی چەتەکان و هەوڵ دەدات وەک ساڵی ٢٠١١ ی لێبێتەوە و چەتەکان تەواوی هەرێمەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژئاڤا داگیر بکەن.
"پڕۆژەی ئێمە، پرؤژەی گەلانە "
فادیە شەریف لەبارەی هێرش و مەترسیەکانی دەوڵەتی تورک وتی :" بە بەرچاوی ئێمەوە شارەکەمان داگیرکراوەو هیچ کەسیش هاوکاری ئێمە ناکات و بە بەرچاوی ڕیکخراو و دەوڵەتانەوە تاڵانی دەکرێت و کۆمەڵکوژیی دەکرێت ، ئەمڕۆ تەنها گەلی کورد بە ئامانج نەگیراوە بەڵکو تەواوی پێکهاتەکانی هەرێمەکە لە ژێر داگیرکاریدان و ئامانجی ئەوان تاڵانکردن و کۆمەڵکوژیی و داگیرکردنە ".
"ئێمە لە دژی کوشتن و کۆمەڵکوژیی و خوێن ڕشتنین"
لە بەردەوامی قسەکانیدا، فادیە جەختیکردەوە لەوەی دەڵەتی تورک بەردەوام چەتەی نوێ بەرهەم دەهێنێت و وتیشی:" بەهۆی هێرش و مەترسیەکانەوە ئێمە لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە ئاوارە بوین و بە بەرچاوی تەواوی جیهانەوە ئێمە دەکوژرێین و ئاوارە دەبین، هەرکات دێتە سەر باسی کورد هەمو کەس چاوی خۆی دەبەستێت و ڵاڵ دەبێت ، بەرچاوترین نمونە شەهیکردنی ژنە سیاسەتمەدار هەڤرین خەڵەف بو، لەناو هێرشەکان ژنان بە ئامانج دەگیرێن ، دوای ئەوەی گرێسپی داگیرکرا ، گەل ناچار بون ئاوارە ببن و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر کامپی تل سەمینی کردەوەو خەڵکەکە لەوێدا نیشتەجێکران، لەو ڕۆژەوەی کە کامپەکە کراوەتەوە دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە هێرشەکانی".