دوای گەڕانەوەیان شەش ئەندامی شاندی ئاشتی لە ئەڵمانیا دەستگیرکران
دوای تەواوبوونی سەردانەکانی شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادی لە باشوری کوردستان، گەڕانەوە بۆ وڵاتی ئەڵمانیا و لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکران.
ناوەندی هەواڵ
شەش لە ئەندامانی شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادی بۆ کوردستان، کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و پێکهێنانی ئاشتی و یەکڕیزی لە کوردستان لە ١٢ی حوزەیران هاتبوونە باشوری کوردستان شەوی ڕابردوو بەشێک لە ئەندامەکانیان گەڕانەوە وڵاتی ئەڵمانیا و لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکران.
ئەو کەسانەی دەستگیرکرابوون ژۆلیا ڕۆستێرگ، ماتیاس گێرهارد، بێرس ویتهۆفت، لیا ڤۆگل، مارلین فۆردتر و فابیان گۆتچیچ'ن.
ت.پ