قەیرانی کەشوهەوا؛ کەشوهەوای گەرم مەترسی لەبارچوون زیاد دەکات

لەم ساڵانەی دواییدا، بەهۆی خراپتربوونی قەیرانی کەشوهەوا، ڕووداوە توندەکانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر دووگیانی ژنانیش هەبووە، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە گەرمای زۆر ڕێژەی لەبارچوون زیاد دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژینەوەکان کە لە سەرتاسەری جیهان ئەنجام دراون، دەریانخستووە دیاردەکانی کەشوهەوا بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا توندتر دەبنەوە ٣ کاریگەرییان لەسەر پرۆسەی دووگیانی هەیە لە لایەنی جیاوازەوە، بەتایبەت لەبارچوون.

 

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەناونیشانی "پاراستنی تەندروستی دایک و تازەلەدایکبوو و منداڵ لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا"، ژنانی دووگیان لە زۆر ناوچەی جیاوازی جیهان بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەرییان لەسەرە، بەهۆی ڕووداوە توندەکانی کەشوهەوا کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا توندتر دەبنەوە، ژنان بە تایبەتی تووشی گەرمایەکی زۆر و ئەو نەخۆشیانە دەبن کە مێشوولە دەیگوازێتەوە.

 

لە کاتێکدا ئەم دۆخە دەبێتە هۆی کێشەی وەک نەخۆشی شەکرەی دووگیانی، تێکچوونی بەرزی پەستانی خوێن، پێشوەختە لەدایک بوون و لەبارچوون، ژنانی دووگیان و دوای منداڵبوون لە ئەنجامی کاریگەری نەرێنی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر سەرچاوەکان لەوانەیە تووشی ناڕەحەتی دەروونی ببنەوە، هەروەها بەدیکراوە کە ڕێژەی لەبارچوون لە زیادبووندایە.

 

ڕێژەی لەبارچوون

توێژینەوەکە کە لە ناوچە کەنارییەکانی بەنگلادیش بە بەشداری شارەزایانی بەنگلادیش و ئیتاڵیا و چین ئەنجامدراوە، ئاشکرایکردووە، ژمارەی لەبارچوون لەو ماوانەی کە پلەی گەرمی ٢٨ بۆ ٣٢ پلە بووە، بە ڕێژەی ٢٥٪ زیاتر بووە لە ژمارەی لەبارچوون لەو ماوەیەدا کاتێک پلەی گەرمی ١٦ بۆ ٢١ پلە بووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە لەبارچوون بەزۆری لە نێوان هەفتەی هەشتەم و چواردەهەمی دووگیانیدا ڕوودەدات.

 

توێژینەوەیەک کە لەلایەن ئەکادیمیستەکانی بەشی شوێنەوار و ئەنترۆپۆلۆژی لە زانکۆی نیشتمانی ئوسترالیا لە ساڵی ٢٠٢٢ ئەنجامدراوە، دەریخستووە کە ڕووداوە توندەکانی کەشوهەوا کە بەهۆی قەیرانی کەشوهەوا توندتر دەبنەوە کاریگەرییان لەسەر دووگیانیش هەیە، لە توێژینەوەکەدا کە زیاتر لە ٦٠٠ هەزار داتای لەدایکبوون لە هەرێمی کوینزلاند وەرگرتووە، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٨ و ٢٠١٨، ئەوە بوو پشکنینی کاریگەریی زریانە گەرمەکان لە ناوچەکەدا لەسەر پرۆسەی دووگیانی، لەدایکبوونی ئەو ژنانەی کە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی دووگیانیدا بەرکەوتەی زریانە گەرمەکان بوون، بەراورد کران لەگەڵ ئەوانەی کە هەرگیز بەرکەوتەی زریانی گەرم نەبوون و دیاری کرا کە مەترسی لەدایکبوونی پێشوەختە لە ژنانی دووگیاندا لە ماوەی زریانەکاندا زیاد دەکات.

 

کاریگەری ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان

لەلایەکی دیکەوە، لە توێژینەوەیەکدا کە لەلایەن ئەکادیمیستەکانی زانکۆی مۆناش لە ئوسترالیا، لەسەر کاریگەری ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان لەسەر دووگیانی ئەنجامدراوە، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٩ لە ویلایەتی نیو ساوس وێڵز پشکنین بۆ ٣٣٠ هەزار و ٨٨٤ دووگیانی کراوە، بەپێی ئەنجامەکان ٪١٤.٣ی ئەو دایکانەی کە لە کاتی دووگیانیدا بەرکەوتەی گەردیلەی ورد بوون لە ئاگری دارستانەکاندا، لەدایکبوونی پێشوەختەیان بۆ دروستبووە.