دەستپێشخەری نون: ئیرادەی گەل بەهێزترە لە زیندان و پیلانگێڕی

لە ساڵڕۆژی پلانگێڕی نێودەوڵەتی کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی کردە ئامانج، دەستپێشخەری نون دەڵێت: هیچ پرۆسەیەکی ئاشتی ڕاستەقینە بەبێ کۆتاییهێنان بە سیاسەتی گۆشەگیری و کردنەوەی ڕێگا بۆ چارەسەری دیموکراتیک ناتوانێت سەرکەوتوو بێت.

ناوەندی هەواڵ

 

١٥ی شوبات، ساڵڕۆژی پلانگێڕی نێودەوڵەتی بە ئامانجگرتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بووەتە هۆی درێژەدان بە سیاسەتەکانی گۆشەگیری و دوورخستنەوە، لە هەمانکاتدا وەک بۆنەیەک بۆ نوێکردنەوەی بانگەوازەکانی ئازادی و دادپەروەری و دووپاتکردنەوەی ئەوەی کە ئیرادەی گەل بەهێزترە لە زیندان و پیلانگێڕییەکان.

 

دەستپێشخەری “نون بۆ ئازادی ئۆجالان" ١٥ی شوبات ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو یادی ساڵڕۆژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیی کردە ئامانج کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا کردە ئامانج.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم ڕووداوە تەنها دەستگیرکردنێکی سیاسی نییە، بەڵکو ساتێکی سەرەکییە کە قۆناغێکی نوێی پێشێلکارییە سەختەکانی مافی مرۆڤی دیاری دەکات و دەرگاکانی بەڕووی ئاشتی و دیموکراتیکی لە تورکیا و ناوچەکەدا داخست.

 

ئاماژە بەوە کراوە، کە دەستگیرکردنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩ نموونەیەکی ئاشکرای هاوبەشی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بووە،هەروەها بنەما بنەڕەتییەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل کران، لە مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە تا سەپاندنی ڕژێمێکی توند و بەردەوامی گۆشەگیری لە زیندانی ئیمرالیدا، ئەم سیاسەتانەش پێچەوانەی ڕێککەوتننامە و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانن کە مسۆگەری شکۆمەندی مرۆڤ و مافە بێبەشنەکراوەکان دەکەن.

 

ڕوونیکردووەتەوە، ئەو گۆشەگیرییەی کە بەسەر ئۆجالاندا سەپێنراوە بریتییە لە سنووردارکردنی سەردانی یاسایی و بنەماڵە، ڕەتکردنەوەی پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ پارێزەرەکانی و سزای هەتاهەتایی بەبێ ئەگەری پارێزبەندی، کە ئەم ڕێوشوێنانە پێشێلکردنی مادەی ٣ی ڕێککەوتننامەی ئەوروپیە بۆ مافەکانی مرۆڤ کە مامەڵەی نامرۆڤانە یان بێڕێزیکردن قەدەغە دەکات، هەروەها ماددەی شەشەم کە تایبەتە بە مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە و بەرگری یاسایی، لەگەڵیشیدا ئەم ڕێوشوێنانە ڕەچاوی ڕاسپاردەکانی لیژنەی ئەوروپی بۆ ڕێگریکردن لە ئەشکەنجەدان"CPT" دەکەن کە لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٠ی خۆیدا پشتڕاستی کردەوە کە مەرجەکانی دەستبەسەرکردن لە ئیمرالی نامرۆڤانەن.

 

جگە لەوەش پێشێلکردنی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپایە، کە لە ساڵی ٢٠٠٥دا دادگاییکردنی ئۆجالانی بە تەواو دادپەروەرانە نازانێت و لە ساڵی ٢٠١٤دا بڕیارێکی بە ناونیشانی ''مافی هیوا'' دەرکردووە، داوای کردووە تورکیا یاساکانی هەمووار بکاتەوە بۆ ئەوەی ڕێگە بە پارێزبەندی بدرێت، تا مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٥ مۆڵەتی پێداوە بۆ جێبەجێکردنی ئەم مافە.

 

هەروەها جەخت لەسەر بێبایەخکردنی تورکیا کراوەتەوە بۆ دووبارەبوونەوەی بانگەوازی مافی مرۆڤ لەلایەن کۆمەڵەی پارێزەران و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کەسایەتییە کاریگەرەکانەوە، ئەمە جگە لە داواکارییە بەربڵاوەکانی گشتی بۆ ئازادکردنی.

 

"درێژەدان بەم دۆخە پێشینەیەکی مەترسیدارە"

دەستپێشخەری نون وتی: درێژەدان بەم دۆخە نەک هەر کاریگەری لەسەر کەسایەتی ڕێبەر ئۆجالان هەیە، بەڵکو پێشینەیەکی مەترسیدار پێکدەهێنێت کە هەڕەشە لە سیستەمی یاسایی نێودەوڵەتی دەکات و وتاری مافی مرۆڤ لە بناغەیی خاڵی دەکاتەوە و سیاسەتەکانی سزادانی بەکۆمەڵ و دوورخستنەوەی سیاسی یاسای دەکات.

 

لەو چوارچێوەیەدا، دەستپێشخەرییەکە لە ژێر ڕۆشنایی ئەو دەستپێشخەرییە ئاشتییەی کە ڕێبەر ئۆجالان پێشنیاری کردووە، جەختی لەسەر چارەسەری سیاسی و دیالۆگی دیموکراتیک کردەوە و داوای کۆتایی هێنان بە سووڕی توندوتیژی و دامەزراندنی پرۆسەی ئاشتیی دادپەروەرانەی کرد کە مافەکانی هەموو گەلان دەستەبەر بکات.

 

ڕوونیکردەوە، کە دیدگای ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر بنەمای داننان بە فرەیی نەتەوەیی و کولتووری و چەسپاندنی دیموکراتیکی ناوخۆیی و کۆمەڵایەتی و ناوەندی ئازادیی ژنان وەک بنەمای هەر ئاشتییەکی بەردەوام و ڕەتکردنەوەی لۆژیکی وەدەرنانی و بڕیاردانی سەربازی لە بەرژەوەندی لێکتێگەیشتن و چارەسەری سیاسییە.

 

داوای هەڵگرتنی گۆشەگیری

دەستپێشخەری نون داوای هەڵگرتنی ئەو گۆشەگیرییەی کە بەسەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلاندا سەپێنراوە و مسۆگەرکردنی مافی پەیوەندییە یاسایی و مرۆییەکانی کرد، داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ کرد کە بەرپرسیارێتی یاسایی و ڕەوشتی خۆیان بپارێزن و تەنها لێدوانی نیگەرانی دەرنەکەن.

 

دەستپێشخەرییەکە بانگەوازی بۆ ڕێکخراوەکان و کەسایەتییە دیارەکان و بیروڕای گشتی جیهانی کرد، کە بێدەنگی بشکێنن و هەنگاو بنێن بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئەم "زیندانی ویژدان" و دەستەبەرکردنی ئازادییەکەی، وتی: هیچ پرۆسەیەکی ئاشتی ڕاستەقینە لە ناوچەکەدا، بەبێ کۆتاییهێنان بە سیاسەتی گۆشەگیری و کردنەوەی ڕێگا بۆ چارەسەری یاسایی و دیموکراتیک، ناتوانێت سەرکەوتوو بێت، هەروەها خەباتی ژنان بۆ ئازادی و ئاشتی بەشێکی دانەبڕاوە لەم پرسە و بیری ڕێبەر ئۆجالان نموونەیەکی پێشکەوتنخوازانەی لەم ڕووەوە دابین کردووە.

 

دەستپێشخەرییەکە لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەیدا وتی: ١٥ی شوبات ڕۆژی شکست نییە، بەڵکو بۆنەیەکە بۆ نوێکردنەوەی پابەندبوون بە خەباتی ئاشتیانە و نیشاندانی ئەوەی کە بیرۆکەکان سەرکوت ناکرێن و ئیرادەی گەل بەهێزترە لە زیندان و پیلانگێڕییەکان.