دەستدرێژی بەکۆمەڵ و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە شاری فاشر بەردەوامیی هەیە
دەستبەسەرداگرتنی هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە شاری فاشر کە شارێکە لە باکووری دارفۆر، نیگەرانییەکی بەرفراوانی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕاپۆرتەکان باس لە پێشێلکارییە ترسناکەکان دەکەن دژی خەڵکی مەدەنی، لەوانە لەسێدارەدان و دەستدرێژی بەکۆمەڵ.
					ناوەندی هەواڵ
لە ٢٧ی تشرینی یەکەم، هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەستیان بەسەر شاری فاشر پایتەختی پارێزگای دارفۆری باکووردا گرت، دوای گەمارۆیەکی چەند مانگێک کە بە بۆردوومانی قورس و برسێتی سیستماتیکی و پێشێلکردنی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان دەستنیشانکرا.
ڕۆژی هەینی ٣١ی تشرینی یەکەم، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور نیگەرانی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە ڕاپۆرتەکانی پێشێلکاریی گەورەی مافەکانی مرۆڤ، لەوانە لەسێدارەدانی پوختە، دەستدرێژی بەکۆمەڵ و ڕفاندن، دوای دەستبەسەرداگرتنی شاری فاشر لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا.
هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا دەستیان بەسەر شاری فاشردا گرت دوای گەمارۆیەکی ١٨ مانگە کە بە بۆردوومانی قورس و برسێتی سیستماتیکی دیار بوو، ئەمەش کەوتنەخوارەوەی دوایین قەڵای سوپای سودان بوو لە دارفور، لە چوارچێوەی ئەو ململانێ چەکدارییە بەردەوامەی نێوان هەردوولا لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ٢٠٢٣ەوە.
نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، کە پەیوەندییەکان لەگەڵ فاشر لە دوای کەوتنە دەستی هێزەکانی پشتیوانی خێرا تا ئێستا پچڕاوە، هەروەها گێڕانەوەی ڕزگاربووان دڕندەیی ترسناکیان ئاشکرا کردووە، لەوانە کوشتن لە دەرەوەی دادگا، کوشتنی بەکۆمەڵ، دەستدرێژیکردنە سەر، هێرشکردنە سەر کرێکارانی مرۆی، تاڵانکردن، ڕفاندن و ئاوارەکردنی زۆرەملێ.
وتەبێژی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەلانیکەم ٢٥ ژن لە شاری فاشر بەزۆری دەستدرێژی بە کۆمەڵیان کرایە سەر، دوای ئەوەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا چوونەتە ناو پەناگەیەکی ئاوارە لە نزیک زانکۆی فاشر، هەروەها ناچارکردنی ئەو خەڵکەی کە ماونەتەوە کە بە نزیکەی ١٠٠ خێزان مەزەندە دەکرێن، لەناو تەقە و ترساندنی دانیشتوانی بەساڵاچوودا لە شوێنەکە ئاوارەببن.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە هێزەکانی پشتیوانی خێرا ژن و ژنانی گەنجیان هەڵبژاردووە و دەستدرێژییان کردووەتە سەریان، وە پەیوەندییەکان لەکارکەوتوون و دۆخی سەر زەوی پشێو بووە، ئەمەش وایکردووە بەدەستهێنانی زانیاری دەستی یەکەم لە ناو شارەوە قورس بێت.
ڕوونیشیکردەوە کە ڕاپۆرتی نائارامکەر هەبووە، لە ناو نەخۆشخانەی منداڵبوونی سعودیە و لە باڵەخانە جۆربەجۆرەکان دەکەونە ناو پارێزگای پلە یەک و فڕۆکەخانە، کە بەشێوەیەکی کاتی وەک ناوەندی پزیشکی بەکارهێنراون.