داواکرا سی پی تی بچێتە ئیمراڵی و زانیاری نوێ ڕابگەیەنێت

بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی، کوردان لەبەردەم کۆنسەی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ کۆبوونەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی، کوردانی ئەوروپا لەبەردەم کۆنسەی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ کۆبوونەوە.

 

گردبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد، لە چەندین وڵاتی ئەوروپاوە کوردان بەشداری گردبوونەوەکە بوون، پانکارت و لافیتەکان بە داخوازی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرانەوە تیایدا نوسرابوون، "سی پی تی دەمودەست بچۆ ئیمراڵی"، پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتارانی فەرەنسی و ئیرلەندی و پارێزەری دامەزرێنەری ویکلیکس جولیان ئاسانژ بەشداری گردبوونەوەکە بوون.

 

سەرەتا لەسەر ناوی ڕێکخەران ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، ئاماژە بەوەکرا، هیچ زانیارییەک دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە، وەک ڕێکخراوە کوردییەکان بانگەوازیان کرد بۆ دەمودەست وەرگرتنی زانیاری دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

 

لە گردبوونەوەکەدا بەردەوام درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.

 

هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی ستراسبۆرگ فیکرەت چەلیک ڕایگەیاند: کاتێک باس دێتەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کورد دەرگای یاسا دادەخرێت، ئیتر کاتی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە.

 

هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) زەینەب موراد ڕایگەیاند تا شکاندنی گۆشەگیری ئیمراڵی دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن.

 

لەسەر ناوی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) کەزبان دۆغان تیشکی خستەسەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: ڕێبەر ئاپۆ تەنها کەسێک نییە، شێخ سەعید و سەید ڕەزایە تۆڵەسەندنەوەی کۆمەڵکوژی دۆڵی زیلانە هاوڕێی ژنانە.

 

پارێزەری دامەزرێنەری ویکلیکس جولیان ئاسانژ خۆشحاڵی دەربڕی بە بەشداربوون و ئاماژەی بەوە کرد، بوێریتان، بوێری دەبەخشێتە مرۆڤانی تریش. جۆش و خرۆشێکی مەزن دەبەخشێت.

 

پارێزەرەکە وتی: ڕەوشی تورکیا کارەساتبارە، دەبێتە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت، هەروەها بێدەنگی کۆنسەی ئەوروپای شەرمەزار کرد.