ژنانی گەنجی پارتی دەم: هێزی خۆمان بەهێزتر دەکەین

ژنانی گەنج ڕایانگەیاند، کۆنگرەی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی دەم وەڵامی سیاسەتەکانی گۆشەگیری و شەڕی تایبەتی دەسەڵات دەداتەوە، بەهێزتر تێدەکۆشن و هێزی خۆیان زیاد دەکەن.

ئامەد

 

ئەنجومەنی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل "دەم" یەکەم کۆنگرەی ئاسایی خۆی لە ٢٤ی کانوونی یەکەم بە دروشمی "نوێبوونەوەی گەنج" ئەنجامدا، کۆنگرەکە لە هۆڵی زەماوەندی گەتەرلەر لە ناوچەی ڕێزانی ئامەد بەڕێوەچوو، ژمارەیەک لە گەنجانی ئامادەبووی کۆنگرەکە دروشمیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان و چارەسەری دیموکراتیانەی پرسی کورد دەوتەوە.

 

دوای کۆنگرە دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە

لە کۆنگرەکەدا، سیاسەتی جەنگی تایبەت، مانگرتن لە خواردنی زیندانەکان کە بەردەوامە، ڕێکخستنەوە و نەخشەی نوێ گفتوگۆیان لەسەر کرا، هەروەها هەڵپەڕکێ کراو هەلەهەلە لێدرا و دروشم بەرزکرایەوە، پەرۆشی گەنجان بووە هۆی ئەوەی ورەیەکی گەورە دروست بکات، دوای کۆنگرەکە ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان دەستگیرکران و ڕاگەیەندرا کە لێکۆڵینەوە لە کۆنگرەکە دەستیپێکردووە.

 

ژنانی گەنج کرد کە بەشدارییان کرد لە کۆنگرەی ئاسایی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی دەم دەربارەی ئامانجەکانی پرۆسەی نوێی گەنجان و ئەو پەرۆشییەی کە لە کۆنگرەکەدا هەبوو ڕایانگەیاند، بە دروستکردنی هێڵی خەبات بەردەوام دەبن لە ڕێکخستن.

 

"بە شێوەیەکی ڕێکخراوەیی دەتوانین کۆتایی بە فشارەکان بهێنن "

ئەلیف چۆبان ئاماژەی بەوەکرد، بەردەوام دەبن لە خەباتی خۆیان بە ڕۆحی یەکگرتوویی و پشتیوانی و وتی: وەک ژنان و گەنجانی کورد، دەوڵەتێکی لەو شێوەیە لەبەردەمماندایە کە دەیەوێت لە ڕێگەی سیاسەتی جەنگی تایبەتەوە لە سروشتی خۆمان جیامان بکاتەوە، ڕووبەڕووی ئەو هێزە دەبینەوە کە هاندانی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەکات و ژنان دەکاتە ئامانج، زۆر دڵخۆشم کە ئەمڕۆ لێرەم، بەهێزین و ئێمەی گەنج دەستمان پێکرد و بە گەنجی سەرکەوتوو دەبین و بە گەنجی کۆتایی دەهێنین، زۆرجار ڕووبەڕووی سیاسەتی دژ بە ژنانی گەنج دەبینەوە، بە تایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا، نموونەی زۆرمان بینیوە، بۆیه داوا له ژنانی کورد دەکەین که سروشتی خۆیان بناسن و به شێوەیەکی ڕێکخراو بەردەوام بن له ژیانیان لەم قۆناغەدا، هاوڕێکانمان لە مەیدانەکان تێدەکۆشن، نەک تەنها لە مەیدانەکاندا بەڵکو بە شێوەیەکی ڕێکخراوەیی دەتوانین کۆتایی بە فشارەکان لەسەر ماڵەکان بهێنن.

 

"کۆنگرە ورە و هێزی گەورەی پێداین"

نوژین ئیلبلگە، خەڵکی مێرسین کە ئامادەی کۆنگرەکە بوو، ئاماژەی بەوەکرد، ئەو خەڵکە و پەرۆشییەی کە هەبوو زۆر دڵخۆشی کردووە و وتی: دەتوانین بڵێین ئەو وتارانەی کە پێشکەش کراون و سینەڤزیۆنە ئامادەکراوەکان هێزێکیان پێداین، هەستێکی قووڵ و مانادار لە نێوانماندا هەبوو، پرۆسەکە خراپە و لە جیاوازیداین، ئێمەی گەنجان بەردەوام دەبین لە تێکۆشان دژی ئەمە، لە هەموو بوارەکاندا کار دەکەین و گەنجان ئاگادار دەکەینەوە. لە دژی ئەم سیاسەتانە، سوورین لە خەبات، کارەکانمان بە شێوەیەکی کاریگەرتر و سیستماتیکتر بەردەوام دەبێت.

 

"ئەم کۆنگرەیە وەڵامێک بوو بۆ سیاسەتەکانی حکومەت"

بێریڤان کۆجائۆغڵو، کە لە ڕەحاوە ئامادەی کۆنگرەکە بوو، ئاماژەی بەوەکرد، وەک ژنانی گەنج لە هەموو بوارەکاندا دژی سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت و گۆشەگیری خەبات دەکەن و سڵاوی لەو نیشتمانپەروەرانە کرد کە ئامادەی کۆنگرەکە بوون، وتی: دژی سیاسەتە فاشیستییەکانی دەوڵەت لێرە لە کوردستان کۆبووینەوە، جارێکی دیکە بەیەکەوە کۆبووینەوە بۆ ئەوەی بڵێین "نەخێر" بۆ لەشفرۆشی کە هاتۆتە ناو ماڵەکانمان، ئەم کۆبوونەوەیە وەڵامێکی قورس و ڕوون بوو بۆ سیاسەتی سیستمەکە، دەولەت هەوڵ دەدات سیاسەتی شەڕ له دژی گەنجان و ژنان ئەنجام بدات، با ژنان لە دژی ئەم سیاسەتانە بوەستن، هەموو ئەوانەی لێرە زۆر دڵخۆش و بەهێزن، وەک وتم، ئامادەبوونی ئێمە لێرە وەڵامێکی باشە بۆ سیستمەکە.

 

"لێرەین بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری"

هێلین باینە داوای لە گەنجان کرد خەبات بکەن و خۆیان ڕێکبخەن، دەبێت ڕووبەڕووی سیاسەتەکان بوەستنەوەو وتی: بۆ ئەوەی ستەم لە دژی کوردەکان بوەستێنین و بڵێین ئێمە دژی گۆشەگیرین لێرەین، لەگەڵ ئەم سیاسەتانەدا، ئامانجمان ئەوەیە کە گەنجان و نەوەی نوێ یەکبخەین، وەک گەنجان دژی ئەم سیاسەتانە دەوەستین و لە هەموو شوێنێک خەبات دەکەین بۆ هۆشیارکردنەوە لە کولتوور، بە تایبەتی لەگەڵ گەنجان کۆ دەبینەوە بۆ ئەوەی ڕووی ڕاستی ئەم دەسەڵاتە فاشیستە نیشانی هەمووان بدەین، داوا لە هاوڕێ گەنجەکانمان دەکەین کە هەم بۆ کۆتایی هێنان بە فاشیزم و هەم بۆ شکاندنی گۆشەگیری تێبکۆشن.