فشارەکانی دەوڵەتی تورکیا و بەکرێگیراوەکانی لەسەر گەلی عەفرین بەردەوامە

زەینەب سلێمان، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سووریا، سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەو کار و پێشێلکاریانەی کە داگیرکەران بەرامبەر بە هاوڵاتیانی عەفرین ئەنجامی دەدەن و ڕایگەیاند، چەتەکانی دەوڵەتی تورک پارەی زیاتر لە هاوڵاتیانی عەفرین وەردەگرن.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- لە سەرەتای داگیرکردنی کانتۆنی عەفرین تا ئێستا، کردار و پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورک، کوشتن، ئەشکەنجەدان، دەستبەسەرکردن و دەستدرێژیکردنە سەر دانیشتوانی ناوچەکە بەردەوامە، ڕۆژانە هێرش دەکرێتە سەر خەڵکی ناوچەکە، مێژوو و سروشتەکەی لەناو دەبەن و تاڵانی دەکەن، بە بیانووی جیاواز و درۆ خەڵک دەگرن و داوای پارەی زیادە لە بنەماڵەکانیان دەکەن.

 

ئەو کەسانەی دەچنە عەفرین دەستبەسەر دەکرێن و بۆ ئازادکردنیان ناچارن بڕی ٣ بۆ ٤ هەزار دۆلار بدەنە داگیرکەرانەکان، خواستى بڕە پارەیەکى زۆر و سەپاندنى باج بەسەر خەڵکى ئەو گوندانەى کە داگیرکەرانەکانى ناوى ئیمشەت و هەمزەت لێیە و دەبێت پارەکە لەماوەى یەک ڕۆژدا بدرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵک موڵکی تایبەتی خۆیان بفرۆشن بۆ کۆکردنەوەی پارە.

 

زەینەب سلێمانی، بەڕێوبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سووریا، سەبارەت بە کردەو پێشێلکارییەکانی داگیرکاری دەوڵەتی تییک و چەتەکانی لە عەفرین وتی: لە سەرەتای داگیرکردنی عەفرینەوە تا ئەم ساتە، داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا و بەکرێگیراوەکانی بەردەوامە، لەم دواییانەدا ئەو ئاگرەی لە عەفرین کەوتەوە، کردەوەیەکی دژ بە یاسا نێودەوڵەتییەکان بوو، پێشێلکارییەکان بە جۆرێکن تەنانەت ڕەگی دارە سووتاوەکان لە زەوی دەردەهێنن و دەفرۆشرێن، ئەو شاخ و کێڵگانەی کە سووتاون زیانێکی زۆریان بە ماڵی خەڵک گەیاندووە، هاوکات ئەو کەسانەی ویستوویانە ئاگرەکە بکوژێننەوە لەلایەن داگیرکەرانەوە ڕاگیراون و تا ئێستاش لە زینداندان، داوای پارە لە بنەماڵەکانیان دەکەن بۆ ئازادکردنیان.

 

"هاوڵاتیان ناچارن پارە بدەن"

زەینەب سلێمان ڕایگەیاند، بەکرێگیراوانی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بە بیانووی جیاواز و پووچ باج بەسەر هاوڵاتییاندا دەسەپێنن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە مانگی ئابدا لەلایەن بەکرێگیراوانی داگیرکەری دەوڵەتی تورکەوە لە عەفرین چەندین چالاکیی ئەنجامدراوە، بەشێکیان باج بەسەر هاوڵاتیانی ناوچەکەدا دەسەپێنن، بەتایبەتی لە ناوچەی شییە و مابێتە ١٠٠ دۆلار بۆ هەر خانوویەک دەسەپێندرێت و ٢٠٠ دۆلاریش بەسەر ئەو کەسانەدا دەسەپێندرێت کە خاوەنی دوکانن، ئەم باجانە بە بیانووی ئەوەی چەتەکان ئاسایشی دەپارێزن و ئارامی بۆ ناوچەکە دەهێنن لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت، بەڵام دەزانین لە سەرەتای داگیرکردنی عەفرینەوە تا ئێستا ئارامی و ئاسایشی بوونی نەبووە تەنانەت هاوڵاتیان پێویستیانە موچەیان پێبدرێت بەڵام نەک تەنها داوای پارە لە خێزانەکان، بەڵکو ڕفاندنەکانیش لە عەفرین بەردەوامە.

 

"ساڵانە کردەوە و سەرپێچی نا مرۆڤانە ئەنجام دەدرێت"

زەینەب سلێمان ڕوونیشیکردەوە کە چەتەکانی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا پێشتر لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زەیتون باجیان بەسەر خەڵکدا سەپاندووە لە عەفرین و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین لە ئێستاوە دەستیان بە وەرگرتنی باج کردووە، بڕە پارەیەکی دیاریکراویان بۆ هەر دارێک دیاری کردووە و دەبێت خەڵک لە کاتی خۆیدا بیدات، جگە لەوەش داگیرکەران دەیانەوێت نیوەی ئەو بەرهەمانە وەربگرن کە هاوڵاتیان بەرهەمی دەهێنن، ژیانی ڕۆژانەی خەڵک لە عەفرین و ناوچە داگیرکراوەکان لە مەترسیدایە، هەروەها پێویستە ئەوانەی ڕووبەڕووی کردەوە و پێشێلکاری دەبنەوە، ڕاپۆرتیان بۆ ڕای گشتی بەرزبکرێتەوە.

 

لە کۆتاییدا زەینەب سلێمان داوای لە ڕێکخراو و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە ئەرکی خۆیان بەرامبەر بە خەڵکی عەفرین جێبەجێ.