دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لە پشتگوێخستنی داواکارییەکان بۆ ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانی بەخشان عەزیزی
مای ساتۆ، پەیامنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران کرد، دەستبەجێ حوکمی لەسێدارەدانی ڕۆژنامەنووس بەخشان عەزیزی هەڵبوەشێننەوە.
![](https://jinhaagency1.com/uploads/so/articles/2025/02/20250208-jpga1b3f0-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لە دەرکردنی سزای لەسێدارەدان لە دژی گیراوان و چالاکوانان لە زیندانەکانیدا، چونکە دەرکردنی ئەو سزایانە بە تاقە ڕێگای مامەڵە لەگەڵیان دەزانن، هەروەها بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لە دڵی هەموو کەسێک کە دەیەوێت داوای ئازادی بکات.
مای ساتۆ، پەیامنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، ڕۆژی ٧ی شوبات لە کاردانەوە بە دووبارە دادگایی کردنی ڕۆژنامەنووس و زیندانیی سزای لە سێدارەدان بەخشان عەزیزی، نیگەرانی قوڵی خۆی دەربڕی
ناوبراو لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) پشتڕاستی کرد کە "بە قووڵی نیگەران بووە کاتێک هەواڵەکانی پێگەیشتووە سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی تانەدانی دادوەری سزا و سزای لە سێدارەدان لە دژی بەخششان عەزیزی"، هۆشداریشی دا لە مەترسی نزیک لە سێدارەدانەکەی "لەسێدارەدانی نزیکی پەخشان عەزیزی پێشێلکردنی یاسای مافی مرۆڤە، بۆیە داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکەم دەستبەجێ سزاکە ڕابگرن.
شایانی باسە، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕاگەیەندراوێی بڵاوکردەوە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەپەلە داوای ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بکەن، کە ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەرەکەی، ڕایگەیاند کە لقی نۆی دادگای باڵای ئەو وڵاتە فەرمانێکی ڕەتکردنەوەی دووبارە دادگاییکردنی دۆسیەی پەخشان عەزیزی دەرکردووە کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.
هەرچەند پشتڕاستکردنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پێشتر کاردانەوەی بەربڵاوی لە سەرانسەری جیهاندا بەدوای خۆیدا هێنابوو.