ئەنجومەنی ژنانی سووریا یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی خۆی ئەنجامدا

ئەنجومەنی ژنانی سووریا یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی لە کانتۆنی ڕەققە لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی و ڕێکخستن تاوتوێ کرا و پلانیش داندرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی ژنانی سووریا یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی خۆی لە کانتۆنی ڕەققەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بەشداری نوێنەری ژنانی پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکان و تەڤگەرەکانی ژنان لە ناوچەکە ئەنجامدا.

 

کۆبوونەوەکە لە بینای ئەنجومەن لە شاری ڕەققە ڕێکخرابوو، بارودۆخی سیاسی هه ڕێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و سووریا له لایه ن ڕیهاب ئیبراهیم، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی سووریا تاوتوێ کرا.

 

هەروەها جیهان خدرۆ، سەرۆکی نوسینگەی ژنانی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک "مەسەدە" باسی لەو لایەنانە کرد کو سوود لە قەیرانی سووریا دەبینن و وتی: هه ندێک وڵاتی خاوەن بەرژەوەندی هەوڵی داگیرکردنی ناوچەکانی سووریا دەدەن له سه ڕ حیسابی خوێنی گەلی سووریا.

 

مەدیا مدەوەر، ئەندامی بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی ژنانی سووریا باسی لە هەوڵەکانی نزیککردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و شام و لێکەوتە نەرێنییەکانی بۆ گەلی سووریا، هێزەکانی داگیرکەری تورکیا لە خاکی سووریا کرد.

 

پاشان کۆبوونەوەکە بە دانانی پلانی داهاتووی ئەنجومەنی ژنانی سووریا درێژەی پێدرا، لە پلانەکەدا باس لەوە کرا کە پێویستە هەموو ژنان بەشداری هونەر و دەرەوەی سووریا بکەن، زیاتر لەوەش کۆبوونەوەکە لەگەڵ سەرجەم پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەدەچێت.

 

کۆبوونەوەکە لە بەردەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە خوێندنەوەی پەیڕەو بەردەوام بوو.