دەرسیم، سەربازێک دەستدرێژی کردە سەر مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵ

لە دەرسیم سەربازێک دەستدرێژی کردە سەر مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵ، دوای هەوڵی هاوڵاتیان، سەربازەکە دەستگیرکرا.

دەرسیم

 

لە گەڕەکی مۆغوڵتای سەر بە دەرسیم، سەربازێکی دەوڵەتی تورک کە ناوەکەی نەزانراوە، ئێوارەی دوێنێ دەستدرێژی کردە سەر مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵ.

 

هاوڵاتیان لەو شوێنەی دەستدرێژییەکەی تێدا کرا، هەوڵی ڕزگارکردنی مێرمنداڵەکەیان دا، دوای هەڵهاتنی سەربازەکە، ئاشکرا بوو کە پۆلیس تاوانبارەکەی دەستگیر کردووە.

 

ت.پ