دەم پارتی هێرشەکانی سەر دهۆک و هەولێری شەرمەزار کرد
تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی هێرشەکانی سەر شاری دهۆک و هەولێریان شەرمەزار کرد و پەیامی پشتیوانییان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
ناوەندی هەواڵ
لە ٢٨ی شوبات لەو کاتەوەی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دەستیپێکردووە، هەرچەندە هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان ،بەڵام لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە ٣٦ درۆن و موشەک هەرێمی کوردستان هێرش کراوەتە سەری کە زیانی بە ناوچە بۆردوومان کراوەکان گەیاندووە.
تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکانی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" سەبارەت بە هێرشەکانی سەر دهۆک و هەولێر ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
هێرشەکانی هێزەکانی لایەنگری ئێرانیان بۆ سەر شاری دهۆک و هەولێر شەرمەزار کردو وتیان: سەلامەتی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و گەلی کورد. ئێمە سەبارەت بەو هێرشانەی کە لەم چەند هەفتەیەی دواییدا کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان، زۆر نیگەرانین.