دەم پارتی بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی: ڕۆژنامەی کوردستان بۆ ڕووناکردنەوەی کوردستان هەنگاوێکی مەزن بوو
دەم پارتی بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردییەوە ڕایگەیاند، ئەم ڕێگەیە کە بێسنوور بەردەوام بەرەو حەقیقەت دەچوو ئەمڕۆ لە سەرانسەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی لە کوردستان بووە بە هێزێکی واتاداری لێگەڕینی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک.

ناوەندی هەواڵ
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی" لە ڕاگەیەندراوێکدا یادی ١٢٧ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی پیرۆز کردو ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژنامەی کوردستان بۆ ڕووناکردنەوەی کوردستان هەنگاوێکی مەزن بوو بۆ گەیشتن بە هۆشمەندی نەتەوەیی و تێکۆشانی یەکسانی و ئازادیی.
ڕاشیگەیاند، ڕۆژنامەی کوردستان کە لە ڕاگەیاندنی کوردیدا بووە خاڵی دەستپێک و وەرچەرخان، بە داخەوە لە تاراوگەدا لە نێو بارودۆخی زۆر سەختدا دەرچوێندرا و هەموو فشارێکی لەسەر بوو، گوزارشتی لە حەقیقەتی کوردستان و گەلی کورد کرد.
لە بەردەوامییدا باسی لەوەشکرد، ڕۆژنامەی کودستان بەدەر لە هێڵ و تێکۆشانی ڕۆژنامەوانی خۆی، بووە ناوی حەقیقەتێک، کە ١٢٧ ساڵی ڕابردوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، لە دژی نکۆڵیکردن، لە ناوبردن و تۆڵەکردنەوە بووە بە ڕووناکی، بۆیە ڕۆژی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستان لە ٢٢ـی نیسانی ١٩٨٩ـەوە وەک ڕۆژی ڕۆژنامەوانی کوردی پەسەند کرا و پێرۆز دەکرێت.
هەروەها دەم پارتی ئاماژەی بەوەکرد، ١٢٧ ساڵە بە هەزاران ڕۆژنامەوانی کوردی لەگەڵ هەموو ئازار و ئاستەنگییەکان، لەگەڵ سیاسەتەکانی نکۆڵیکردن و لەنابردندا لەسەر ئەو ڕێگەیەیی میقداد بەدرخان کردییەوە بە بڕیاردارییەوە درێژەی پێدەدەن و ئەم نەریتە دەپارێزن، ڕۆژنامەوانانی کوردی کە حەقیقەت دەنووسنەوە، هەموو بوونە گەواهیدەری بەرخۆدان و هەمیش بوونە بەشێک لەم مێژووی بەرخۆدانە، لەم پێناوەشدا قوربانی سەختییان داوە.
دەشڵێن: ئەم حەقیقەتە کە لە سەرەتای سەدەدا سەریهەڵدا لە تاریکی ساڵانی نەوەدەکاندا وەک ڕووناکی وەستایەوە و لە ساڵانی ٢٠٠٠ دا پێشەنگایەتی گۆڕان و وەرچەرخانی سیاسی کرد، ئەم ڕێگەیە کە بێسنوور بەردەوام بەرەو حەقیقەت دەچوو ئەمڕۆ لە سەرانسەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی لە کوردستان بووە بە هێزێکی ماناداری لێگەڕینی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک.
لە کۆتایشدا ڕایگەیاند، بۆیە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی تەنها جەژن نییە، لە هەمانکاتدا بوو بە سیمبوڵی بەرخۆدان و تێکۆشانی حەقیقەت، جەژنی ڕۆژنامەگەری بەتایبەتی لە دامەزرێنەری ڕۆژنامەی کوردستان میقدات مەدحەت بەدرخان و لە هەموو تێکۆشەرانی ڕاگەیاندنی کوردی پیرۆز بێت، لە کەسێتی موسا عەنتەر غوربەتەلی ئەرسۆز، ناگیهان ئاکارسەل، جیهان بیلگین و نازم داشتاندا بە ڕێز و خۆشەویستییەوە هەموو شەهیدانی ڕاگەیاندن بە بیردێنینەوە، بەڕێزەوە بەژنمان لە ئاست یادکردنەوەیان، میراتیی تێکۆشانیاندا دادەنەوێنینەوە.