جارێکی دیکە دۆسیەی دامەزراوەی هیرانور دواخرا

دۆسیەی یەکێک لە دامەزرێنەرانی دامەزراوەی هیرانور، یوسف زیا گوموشەل، کە کچە ٦ ساڵانەکەی" ه.ک.ج" هاوسەرگیری لەگەڵ قادر ئیستێکلی یەکێک موریدەکانی خۆی پێکردووەو ساڵانێکە دەستدرێژی زایەندی کراوەتە سەر، جارێکی دیکە دواخرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دۆسیەی یوسف زیا گوموشەل، دامەزرێنەری دامەزراوەی هیرانور کە سەر بە کۆمەڵەی ئیسماعیل ئاغایە، بەهۆی هاوسەرگیری پێکردنی کچە تەمەن ٦ ساڵانەکەی بەناوی" ه.ک.ج"  لەگەڵ قادر ئیستیکلی تەمەن ٢٩ ساڵ کە یەکێکە لە موریدەکانی بە "ڕێوڕەسمی ئاینی" کراوەتەوە، بەردەوامە.

 

دانیشتنی سێیەمی دۆسیەکە دوای ئەوە بیندرا کە دادگای تێهەڵچوونەوە سزاکەی زۆر کەمە و دۆسیەکەی ڕەوانەی دادگای تاوانە قورسەکانی ئەنادۆڵی دووەم و دووبارە دەستیپێکردەوە، لەبەر ئەوەی بەشێک لە پارێزەرانی تۆمەتبار لە دانیشتنی دادگای تاوانە قورسەکانی دووەمی ئەنادۆڵ لە ئەستەنبوڵ ئامادە نەبوون، دادگا دانیشتنەکەی بۆ ٢٣ی ئەیلول دواخست، ڕاگەیەندرا کە دادگا بۆ دواجار کاتێکی داوە.

 

لە دانیشتنی ئەو بڕیارەدا کە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە دووەمین دادگای تاوانە قورسەکانی ئانادۆڵ لە ئەستەنبوڵ دۆزرایەوە، تۆمەتبار قادر ئیستێکلی سزای ٣٠ ساڵ زیندانی، یوسف زیا گوموشەل ٢٠ ساڵ و فاتمە گوموشەل ١٦ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەشی بیستەمی تاوانەکانی دادگای دادی هەرێمی ئیستەنبوڵ بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە و ڕایگەیاند کە پێویستە ئەو سزایەی کە بە تۆمەتباران دراوە زیاد بکرێت.

 

دادگا ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبوو تۆمەتبار قادر ئیستێکلی بە تاوانی "دەستدرێژی زایەندی بۆ سەر منداڵان" لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٤-٢٠١٣ "دەستدرێژی زایەندی بۆ سەر هاوژینەکەی" لە ساڵی ٢٠٢٠دا سزای زیندانی بەسەردا بسەپێندرایە، دوو سزای جیاواز، بەڵام بە تەنها یەک تاوان سزا دراوە، هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە سزای تۆمەتبار فاتمە گوموشەل و یوسف زیا گوموشەل بەپێی یاسا زیاد بکرێت چونکە ئەوان دایک و باوکن.