سەدان هەزار کەس بۆ ئازادی بەشداری نەورۆز بوون

لە زۆربەی ناوچەکانی باکووری کوردستان و ئاهەنگەکانی نەورۆز بە بەشداری سەدان هەزار کەس بەردەوامە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاهەنگی نەورۆز لە زۆرێک لە ناوچەکانی باکووری کوردستان و ناوەندەکان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەردەوامە لە ١٤ ناوەند لە دەرسیم، نوسێبین و ئیلح، لەوانە پانۆ لە ئاگری، ملازگیر و کۆپ لە موش، لە مەیدانی کانی مەرگ لە ناوچەی دها، بالیکەسر، ئاگری نەورۆز کرایەوەو هەزاران کەس لە بەیانی زووەوە بە پەرۆشییەکی زۆرەوە ڕۆیشتن بۆ مەیدانەکانی پیرۆزکردنی نەورۆز.

 

بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ڕێپێوانیان کرد

ئەو هاوڵاتیانەی کە لەسەر شەقامی هونەری دەرسیم کۆبوونەتەوە ئاڵایان بە دروشمی "نەورۆز بۆمبێکە دژی ستەم و دڕندەیی و نادادپەروەری و قەدەغەکردن و داگیرکردن"یان بەرزکردەوە، هەروەها بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" ڕێپێوانیان کرد،  هاوڵاتیان سەرەڕای کەشوهەوای باراناویی ناوچەکەیان پڕکردەوە پەیامی "لە دەوری هاوپەیمانی دەرسیم بەرەو سەرکەوتنی ٣١ی ئاداریان" نارد.

 

ئاهەنگی نەورۆز لە ناوچەی نسێبینی ماردین بە دروشمی "هەستە کاتی ئازادیی و سەرکەوتنە" بەڕێوەچوو، هەزاران کەس پێش ئاهەنگەکە لە گۆڕەپانی نەورۆز لەبەردەم پارکی سیگێرکسوین کۆبوونەوە.

 

بەبیانووی ئاسایش ناوچەی نەورۆز بەربەست کرا

بە بیانووی ئاسایشیەوە ناوچەی نەورۆز بەربەست کراو تا کاتژمێر ١٠:٣٠ هاوڵاتیان ڕێگەیان پێنەدرا بچنە ناوچەکەوە، ئەو هاوڵاتیانەی کە لە پشت بەربەستەکانەوە کۆبوونەتەوە بۆ ماوەی کاتژمێرێک چاوەڕێیان کرد بۆ چوونە ناو ناوچەکە، لە بەیانییەوە هەزاران کەس بە ئاڵای سەوز و سوور و زەردەوە بە دروشمی "بژی نەورۆز" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرەو ناوچەکە ڕۆیشتوون.

 

هاوڵاتیان جلوبەرگی کوردیان لەبەرکردو گۆرانی بەرخۆدانیان وتەوە

بۆ ئاهەنگ گێڕان بۆ نەورۆزی ئیلح بە دروشمی "هەستە سەردەمی ئازادی و سەرکەوتنە"، خەڵک لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیەوە بە پەرۆشییەکی زۆرەوە ڕوویان لە گۆڕەپانی نەورۆز کردووە، هەزاران کەس بەرەو گۆڕەپانی نەورۆز دەڕۆن، گۆڕەپانی نەورۆز لە گەڕەکی پاساری بە ئاڵای سەوز و سوور و زەرد ڕازێندراوەتەوە و هاوڵاتیان بە جلوبەرگی کوردیەوە بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کردو گۆرانی بەرخۆدانیان وتەوە.

 

هەڵسەنگاندنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان خوێندرایەوە

دواتر سومەیە بۆز، پەرلەمانتاری پارتی دەم بەشێک لە هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی سەبارەت بە نەورۆز خوێندەوەو وتی: بەڕێز ئۆجالان لە ژێر گۆشەگیرییەکی تونددایە و ڕێگری لە کۆبوونەوەکان دەکرێت. بۆچی؟ چونکە دەزانن لێدوانەکەی بەڕێز ئۆجالان زۆرێک لەو کێشانە پێچەوانە دەکاتەوە کە ئەم دەسەڵاتە دروستی کردووە، ئەوان لە دەنگی ئەو دەترسن، گۆشەگیری لە ئیمراڵی دەستی پێکرد، بەڵام لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاو بووەوە، هەروەها مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکان دژ بە گۆشەگیری دەستیپێکردووە، دایکانیش لە ئێشکگری دادپەروەریدان، پەیامەکەیان زۆر ڕوونە؛ داوای ئازادکردنی بەڕێز ئۆجالان کۆتاییهێنان بە فشارەکانی سەر زیندانیانی سیاسی دەکەن، لێرەدا جارێکی دیکه دەڵێین ئازادی بۆ به ڕێز عه بدوڵا ئۆجالان و کۆتاییهێنان به فشارەکان بۆ سەر زیندانیان.