ژنۆلۆژی؛ ڕێبازی حەقیقەت و زیندووبوونەوەی ژنان

"گومانی تێدا نییە ئەو ڕاستیانەی کە ژنۆلۆژی ئاشکرای دەکات، لە ئیلاهیات، ئیسکاتۆلۆژیا، سیاسەت، پێداگۆژی و بە کورتی ئەو لۆژیکانەی پەیوەستن بە بەشەکانی کۆمەڵناسیەوە، کەمتر نابن".

هێڤی حەسەن

 

هەر لە سەرلەبەیانییەوە بە سەدان ژن کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی زانستی ژنان مانادار بکەن. هەریەکەیان جل و بەرگی کولتووری خۆیان لەبەر دەکرد و بە جۆش و خرۆشەوە دەڕۆیشتن وەک ئەوەی بچنە فێستیڤاڵێک.

 

ژنانی عەفرین کە دژی داگیرکاری پێشەنگایەتی بەرخۆدانی ئەو سەردەمەیان دەکرد، وەک ئەوەی شان بە شانی یەکتر بچنە چالاکییەکە لەگەڵ ژنانی شەهبا کۆدەبوونەوە.

 

لە حەلەب، ئەو ژنانەی شۆڕشی ڕۆژئاوایان هەڵگیرساند، وەک ئەوەی بەرەو شۆڕشێکی دیکە بچن، خرۆشان.

 

ژنانی کۆبانێ، کە بوو بە قەڵای بەرخۆدانی ئارین و ڕەوانەکان، لە بناری جودی، دێریکا حەمکۆ لە لایەکی بۆتان، و لە هەر شارێکی بنختەوە، لە دربەسی، تربەسپیێ، قامیشلۆ، عامودە، حەسەکە، هەموویان بە جۆش و خرۆشەوە هاتبوون بۆ هۆڵەکە.

 

ئەو ژنانەی سەرکەوتنیان بەسەر تاریکترین تاریکی پیاوسالاری سەردەمی ئێمەدا بەدەستهێنا، لە منبەج و تەبقا، شوێنی خوداوەندی ڕووباری فورات، ئەتارگاتیسەوە بە شانازییەوە ڕێپێوانیان کرد.

 

ژنانی ڕەقە کە لە ژێر تاریکی پیاوسالاری داعشدا مابوونەوە و لە دێرە زۆریشەوە کە دواجار ئەم تاریکییەی لێ هەڵگیرا، بەو هیوایەی ئازادی کە دەستیان پێگرتبوو، بەڕێکەوتن.

 

ژنانی ئێزدی بۆ ئەوەی لە بازاڕی کۆیلەی فەرمانە نوێیەکان نەفرۆشرێن، نەبنە قوربانی ژیان، نەبن بە کۆیلە، بە هێزی کولتوورەکەیانەوە هاتنە لای یەک.

 

لە دەروازەی هۆڵی سەردەم، وێنەی ساکینە جانسز، ئارین میرکان، ناگیهان ئاکارسەل، ماڵدا کوسا، هێلین موراد، ئیسیان ئارمانج، ڕۆزا لۆکسمبۆرگ و هایپاتیا بەخێرهاتنی میوانەکانیان کرد. ژنانی گوندی ژنوار و دەزگای ژنان ئەو بەرهەمانەیان پێشکەش کرد کە بە دەستی خۆیان دروستیان کردبوو، هەر میوانێکیش سەیری ئەو کتێبانەی کرد کە لە ئەکادیمیای ژنۆلۆژی چاپکراون. هەموو تابلۆیەک و هەموو کتێبێک نموونەی ئەزموونی هەزاران ساڵەی ژنانە... .

 

لەو هۆڵەدا زانینی ژن لە سەردەمی خوداوەندەکانەوە هەبوو. سەبر و تاقەتی ژنانێک هەیە کە هەیە کە لە تەسەوفدا خۆیان نوقمی حەقیقەت کردووە ، هەروەها میراتی ئەو پێرەژنانە هەیە کە سووتێنراون، چونکە هەوڵیان داوە جەوهەری زانست بپارێزن.

 

ژنانی شۆڕشگێڕ و توێژەر و فەیلەسوف هەن کە ناو و ناسنامەی ئەو ژنانە کە سەردەمی سەرمایەداری پیاوسالاری بێ ناویان بەجێهێشت، هاوار دەکەن و دەڵێن 'ئێمە لێرەین'. هەروەها ئەو ژنانەی گەریلا کە بە پیاسەکردن لە ڕێڕەوی لوتکەکانی زاگرۆسدا بەدوای زانیارییە کۆنەکان دەگەڕێن، خۆشەویستییان بۆ زانست هەیە.

 

هەروەها بەهاکانی ئەو ژنانەش هەن کە گیانیان بەخت کردووە و هەوڵیانداوە بگەنە دەنگ و مانای کۆن و کۆنی ژنان.

 

دووەمین کۆنفرانسی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە نێوان ٢٥-٢٦ی ئەیلول لە شاری حەسەکە بە دروشمی "زانستی ژنان، لەگەڵ ژنۆلۆژی نوێ دەبێتەوە" بەڕێوەچوو. لە ٢٥-٢٦ی ئەیلولدا، بەو گوفتوگۆکردنانە کە  ڕابردوو و ئەمڕۆی بپێکەوە دەبەستەوە، بناغەکانی زانستیان بەهێزتر کرد.

 

ئەو ٣٠٠ ژنەی کۆبوونەتەوە باسیان لە چۆنیەتی نوێ کردنی میراتی حیکمەتی ژنان کرد، کە هەزاران ساڵە بەکۆمەڵایەتی کراوە و هەڵگری پێوەرەکانی قبوڵکردن و ڕەتکردنەوەی کۆمەڵگەی ئەخلاقی و سیاسی بووە.

 

یەکەم وتاری کۆنفڕانسەکە گۆرانییەک بوو کە هەزار ساڵ لەمەوبەر بۆ ئینانا ئامادەکرابوو. پاشان بە هەڵبەستی "من ئیشتارم"، هاواری خوداوەندی هەزاران ساڵ لەمەوبەر بە زمانی کوردی، ئەرمەنی، عەرەبی و سریانی خوێندرایەوە. ئیشتار وتی: پیاوە زلهێزەکان منیان کردە هەزار پارچە، پێویستە پارچەکانم کۆبکەیتەوە و خاوەندارێتی لە زانستی ژنانەی من بکەن". ژنان خاوەنداریان لە زانستی هەزاران ساڵەی مانادار کرد. سیستەمی ئەکادیمی و ئاستی ژنۆلۆژی کە ئەم زانیارییە تێیدا کۆدەکرێتەوە و دەگەیەنرێتە سیستەمێک، وەک یەکەم تەوەری گفتوگۆ خرایەڕوو. گرنگترین شت لە گفتوگۆکاندا چاوەڕوانییەکانی ژنان بوو. ئەوە ژنۆلۆژییە کە دەبێت پشتگیری ژنان بکات لەو شەڕەدا...

 

ژنان ئاماژەیان بەوەکرد ''شوێنی زیاتریان دەوێت کە بتوانن زیاتر پێکەوە گفتوگۆ بکەن' و ڕایانگەیاند کە بەو شتەی ئێستا ڕازی نابن". کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازاد؛ دەکرا بە شۆڕشێکی عەقلییەتی لەسەر بنەمای کۆکردنەوەی بەها ئەخلاقی و سیاسی و جوانیناسییەکان، بە شۆڕشێکی کولتووری و فیکری و زانستی تەواو بکرێت. دونیای عەقڵی ئازاد تەنها بە پەروەردە و هۆشیاری و زانست لە ئەکادیمیاکاندا کە لە هەموو لایەنەکانی پەیوەست بە ژیانی کۆمەڵایەتی ڕێکخراون، گەشە دەکات.

 

پاشان هاتە سەر فەلسەفەی بەڕێوەبردنمان. بێگومان پێویستە میتۆدێک هەبێت بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و لێکدانەوەی هەموو زانستێک، بەڵام نابێت تاقیگەی زانستی پۆزەتیڤیستی هەبێت کە مرۆڤ بکاتە ئۆبژێکت. ئەم فەلسەفەیە بەو قسەیە دەستی پێکرد کە یەکەم شت کە پێداویستییەکانی بەدیهێنا و مانای بە جیهان بەخشی، ئەو ژنە بوو کە زانستەکەی دروستکرد، لەگەڵ وەڵامەکانی ئەو پرسیارەی لە هەموو قۆناغەکانی مێژوودا، 'ژن لە کوێیە؟' بێ گومان ئەزمونەکانی ٥٠ ساڵەی بزووتنەوەی ئازادی ژنان و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی، ڕزگاری ژن، لە ڕێگەی میتۆدەکانی گەیشتن بە حەقیقەت بەرجەستە کران. لەکاتی هەوڵدان بۆ تێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشەی ڕێبازی گەیشتن بە حەقیقەت؛ لە نەریتی فەلسەفەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، "راستی یەکە، هەزاران ڕێگا هەیە بەرەو ئەوێ" و "خەڵک دەستڕاگەیشتنیان پێی لەدەستداوە، واتە لە تەریقەت یان دەستڕاگەیشتن بێبەش بووە"، پێویستە وەک نموونەیەک لەبەرچاو بگیرێت کەڕێگاکە نیشان بدە، گوفتوگۆکانی ڕێبازەکانی ژنۆلۆژی، لەم مانا دا هیچ یەکەیان بێ ڕێباز نەبوون، لە سەر بنەمای دەوڵەمەندییەکانی ڕێباز بو باشتر تێگەیشتن بوو.

 

لەو مژارەی کە تیشکی خستە سەر ڕێبازی پەروەردەیی ژنۆلۆژی، باس لەوە کرا کە ژنۆلۆژی وەک زانستێکی نوێ خۆی لە بواری پەروەردەدا پەرەپێداوە و تێزەکانی بە گفتوگۆ لەسەر بنەمای پەروەردە بنیات ناوە. ڕەخنە لە سیستەمەکانی ئێستای پەروەردە گیرا، دیاری کرا کە پەروەردە زیاترە لە گەیاندنی ئەنجامی زانست و لێکۆڵینەوە. لەگەڵ ئەمەشدا دەگوترا کە ژنۆلۆژی وەک زانستێکی مۆدێرنیتە دیموکراتیک، لە ماوەی ١٤ ساڵدا ئەزموونێکی پەروەردەیی گرنگی هەبووە، ئەنجامی هەزاران توێژینەوە شیکرانەوە.

 

بەو ئیرادەیەی سەدەی بیست و یەک سەدەی شۆڕشی ژنان دەبێت، دوای گفتوگۆکردن لەسەر ڕۆڵی زانست لە بنیاتنانی شۆڕشەکانی ژنان، دوا تەوەری کۆنفرانسەکە ئاستی بەجیهانیبوونی ژنان و ڕێگا و ئامرازەکانی کۆبوونەوە لەگەڵ ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان.

 

 لە باڵکۆنێکی سارددا، دوور لە ژیانی سارد، لەو شوێنەی کە چەمکەکان باس دەکرێن، کۆنفرانسێک سازکرا کە تێیدا ژنان لە هەموو نەوە و جۆرەکان کۆدەبوونەوە، باسی خۆیان دەکرد و هەستیان دەکرد چییان کردووە. لە کۆتایی ڕۆژی یەکەمدا، ئەو گۆرانیانەی کە سێ ژن گوتوویانە، سەرنجی زۆری ڕاکێشا. بەو گۆرانیانەی کە دایە سینەم و دایە سوعاد و دایە واحیدە و لە نەوەی گەنجیش، ڕەوشەن، تێکەڵی دەنگی ئەوان بوو. لەدوای ڕەوشەن، گۆرانیبێژی تەمەن ١٢ ساڵ سۆرخوین بە دەنگی خۆی مێژووی گێڕانەوە.

 

شانۆی" سێبەر" کە لە لایەن ئینستیتیوتی ئەندریا وۆڵفەوە ئامادەکراوە، شانۆگەرییەکە بۆ گەڕانی ژنێکی گەنج بۆ ئازادی و بووە یەکێکی دیکە لە شێوازەکانی ژنان بۆ گەڕان بە دوای ئازادیی.

 

نمایشی سەمای کولتووری ژنانی ئەرمەنستان، کە لەلایەن گرووپی فۆلکلۆری مەجلیسی ژنانی ئاتساگەوە پێشکەش کرا؛ ئەو ژنانەی کە نەیانتوانی باڵەکانیان بشکێنن بە زمانی جەستە دەیانگوت.

 

دوو ڕۆژ لە هەر پانێڵێک، ژنانی چین و توێژە جیاوازەکان و لە کولتوورە جیاوازەکانەوە کە باس لە زانستی ژنان کرا، بەو ئەنجامە کە پێویستە کارەکان ئەنجام بدرێن کۆتایی هات.

 

یەکێک لە ئەرکە هەرە گرنگەکان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بوو کە بە پێشنیاری ژنۆلۆژی ''ڕۆشنکردنەوەی سروشتی ئێمەی ژنانە لە تاریکیدا'' دیاری کرد. بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ و بۆ بڵاوکردنەوەی پارادایمی ئازادی لە جیهاندا، ئەو کارەی کە دەبوو ئەنجام بدرێت، دیاری کرا.

 

کۆنفرانسەکە بە ڕوونکردنەوەی سادەترین نهێنی حەقیقەت "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.