گەنجانی مەخموور: ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەیە
ئەو ژنە گەنجانەی بەشداریان لە ئێشکگری کامپی مەخمووردا کرد و وتیان: "ئێمە وەک ژنانی گەنج ئازادی خۆمان لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا دەبینین".
نووپەلدا دەنیز
مەخموور - عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ماوەی ٢٥ ساڵە لە بەندی "فە" لە ژێر گۆشەگیری توند ڕاگیراوە و لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ەوە هیچ هەواڵێکی لێ نەبیستراوە. لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخموور، چالاکی ئێشکگری کە لە ٢٠ی تەمووز ٢٠٢٣ بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەستی پێکرد، بەردەوامە.
ئەو ژنە گەنجانەی بەشدارییان لە ئێشکگریەکەدا کرد، لەگەڵ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد سەبارەت بە گۆشەگیریی سەختی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
"پێویستە خەبات بکەین بۆ ڕێبەر ئاپۆ و ئازادیمان"
ڕۆژ یڵدزتان، لە سەرەتای قسەکانیدا سەرنجی بۆ گۆشەگیریی توند لە سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد ڕاکێشا و بەم شێوەیە قسەی کرد: "وەک ژنێکی گەنجی خەڵکی مەخموور، بەشداریم کرد لە چالاکییەکە بۆ گەیشتن بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ". ڕێبەر ئاپۆ گۆشەگیری جۆراوجۆری لەسەرە و بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت چاوی بە پارێزەر و بنەماڵەکەی بکەوێت. لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا گۆشەگیرییەکە بەسەر هەموو گەلدا جێبەجێ دەکرێت. ئەوان دەیانەوێت لە ڕێگەی گۆشەگیرییەوە گەلی کورد لەناوببەن. ئێمە وەک گەلی کورد لە ڕووی دەروونی و مەعنەویەوە بە ڕێبەر ئاپۆوە گرێدراوین، بۆیە هەرگیز ناتوانن لە ڕێبەر ئاپۆ جیامان بکەنەوە. پێویستە لەوە تێبگەین کە ڕێبەر ئاپۆ چی لێمان دەوێت و پێکی بهێنین. تا ڕزگاری جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەست نەهێنین چالاکییەکان ڕاناگرن. ئێمە وەک گەلی کورد پێویستیمان بە تێکۆشان هەیە و بۆ ڕێبەر ئاپۆ و ئازادیمان دەبێت تێبکۆشین. ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە ئێمە دەیەوێت ئازادی ڕۆحی و فیکرییە".
"دەبێت خاوەنداری لە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بکەین"
ڕۆژ یڵدزتان تیشکی خستە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کامپی مەخموور و وتی: دەوڵەتی تورک لە ماوەی هەفتەیەکدا دوو جار هێرشی کردە سەر کامپەکە. منداڵان و ژنان و تەواوی دانیشتوانی کامپەکە بەهۆی هێرشەکانەوە کاریگەرییان لەسەرە، دەوڵەتی تورک دەیەوێت لەناومان ببات، بەڵام بە تایبەت گەنجان و گەلەکەمان دەبێ بەو هێزەی لە ڕێبەر ئاپۆ وەردەگرن، تێکۆشان بکەن و هێرشەکانی دوژمن پووچ بکەنەوە. هەرگیز نابێت دەستبەرداری تێکۆشان، خەتی پیرۆز و حەقیقەت بین، پێویستە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆمان هەبێت تا ڕێبەر لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد نەبێت، ئێمە لە خەبات و بەرخۆدانمان ڕاناگرین”.
"دەوڵەتی تورکیا لێبوردەیی بۆ گەلی خۆڕاگری کورد نییە"
ئەو ژنە گەنجەی بە ناوی دویگو بەنەک، ڕایگەیاند کە چالاکی ئێشکگری کامپی مەخموور بەبێ پچڕان بەردەوامە و وتی: "رێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٥ ساڵە لە ئیمرالی لە ژێر گۆشەگیرییەکی تونددا هێڵراوەتەوە و بۆ ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوو هیچ زانیارییەکمان لە ڕێبەر ئاپۆ پێنەگەیشتووە. دەوڵەتی تورک لێبوردەیی بۆ گەلی خۆڕاگری کورد نییە، بە هەموو شێوازاێک هێرش دەکەنە سەر گەل و گەنجانی کورد، ئێمەش وەک ژنانی گەنج پێویستە تێکۆشان بکەین. چالاکی ئێشکگری کە لە لامپەکە دەستمان پێکردووە بۆ گەیشتن بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە".
"پێویستە خەباتمان گەورەتر بکەین"
لە کۆتایی قسەکانیدا دویگو بەنەک داوای لە سەرجەم گەنجان و گەلی کوردستان کرد کە تێکۆشانیان لە دژی هێرشەکان زیاتر بکەن و وتی:" ئێمە گەنجان دەبێ ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ بکەین و تێکۆشانمان زیاتر بکەین. ئێمە وەک ژنانی گەنج ئازادی خۆمان لە ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا دەبینین و ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بێت ئێمەش ئازاد دەبین. داوا لە هەموو گەنج و پیاوانی کورد دەکەم لە بەرامبەر هەموو هێرشەکاندا بوەستنەوە".
"گرفتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەر دەبن"
دیجلە بەنەک ئاماژەی بەوە کرد کە گۆشەگیری بەرامبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد لەسەر تەواوی گەلی کورد ئەنجام دەدرێت و وتی: چالاکی ئێشکگری کامپی مەخموور زیاتر لە ساڵێکە بەردەوامە. ئێمەش وەک ژنە گەنجەکانی کامپی مەخموور دەمانەوێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین. گۆشەگیری بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ لەسەر تەواوی گەلی کورد ئەنجام دەدرێت. ئەوان دەیانەوێت بە گۆشەگیرییەوە پەیوەندی نێوان گەل و ڕێبەر ئاپۆ ببڕن، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ناتوانن ئەم کارە بکەن. وەک چۆن تا ئێستا نەیانتوانیوە هیوامان ببڕن، لەمەودواش ناتوانن. کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەر دەبن. وەک ژنانی گەنج و گەنجانی کورد پێویستە ئەو بەرپرسیارێتیانەی کە دەکەوێتە سەرمان جێبەجێ بکەین و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین".