پێنجەمین فێستیڤاڵی پایزە لە شارەزوور بە بەشداری ژنان بەڕێوەچوو
بە ئامانجی نیشاندانی بەهرەکانی ژنان، پێنجەمین فێستیڤاڵی پایزە بە بەشداری ٤٠ ژنی پیشەوەر و دەستڕنگین لە شارەزوور بەڕێوەچوو.
هەڵەبجە
ئێوارەی دوێنێ بە نوێنەرایەتی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی شارەزوور، پێنجەمین فێستیڤاڵی پایز بۆ ژنانی دەستڕەنگین و بەهرەمەندانی شارەزوور و دەوروبەری ڕێکخرا، تیایدا زیاتر لە ٤٠ ژنی پیشەوەر و بەهرەمەند بەشداربوون، کە تیایدا نمایشی کاری دەستڕەنگینی، شیرینی و بەروبوومە خۆماڵییەکان، پەرتوک، وێنەی سەر ڕووخسار و تابلۆیان کرد.
په‌یام كه‌ریم کە هونەری دەستی بە كاری چنین له‌سه‌ر له‌چك دەنەخشێنێت، وتی: ئه‌مه یه‌كه‌م ساڵمه بڕیاری بەشداربوون دا و بەرهەمەکانم نمایش دەکەم، بوونی ئه‌م جۆره فێستیڤاڵانە گرنگه و بهرهەمهكانمان ده‌ناسرێن و هه‌وڵده‌ده‌ین سودێكی ماددی لێ ببینن.
ڕێنا هادی، ده‌رچووی به‌شی ئه‌ندازیاری و سه‌رپه‌رشتیاری ژنانی فێستیڤاڵی شارهزووت وتی: له سالی ٢٠١٢ دیزاینی جلی كوردی دەكه‌م، ساڵانه له یه‌كه‌م ڕۆژی پایز چه‌ندین به‌رهه‌می ژنان نمایش ده‌كه‌ین و جیاوازی ئه‌مساڵ له ساڵانی ڕابردوو ئەوەیە کە، پیاوانیش به‌شداری به‌رچاویان هه‌یه و گرنگی ئه‌م فێستیڤاڵە لەمە دایە کە بەرهەمەکانمان نیشانی سەردانیکاران دەدەین و داواکارییەکانیان وەردەگرین.
به‌شێكی دیكه له ژنانی به‌شداربووی فێستیڤاڵەکە پێیان وایه كه ئه‌م چالاکیانە واده‌كات كولتووری كوردی به‌رده‌وام زیندوو ببێتەوە.
ڕه‌نگین مارف عارف، یەکێکی ترە لە ژنانی دەستڕەنگینی بەشداربووی فێستیڤاڵەکە و وه‌ك خۆی باسی ده‌كات ئه‌و شتانەی به‌كاری دەهێنێت بۆ دروستکردنی جوانکاری لە بەرهەمە خۆماڵییەکانە، وەک گەنم و جۆ و شمڵی، وتیشی: پێویسته نه‌وه‌ی نوێ به كولتووری كوردی ئاشنا بكه‌ین، پێویسته سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌لی كوردی به كوردی ڕه‌سه‌ن بمێنێته‌وه، بۆنمونه مێخه‌ك ٥٠ ساڵ پێش ئێستا به‌كارهاتووه و پێویسته منداڵه‌كانمان ئێستا به‌و كولتووره ئاشنا ببن و كار بكه‌ن له‌سه‌ر زیندوو هێشتنه‌وه‌ی.
فێستیڤاڵی پایزه‌ی ژنان نه‌ریتێكی ساڵانه‌یه و ئه‌مساڵ ٤٠ ژن به كاره دەستییەکانیان بەشداربوون.