لە شەنگال پەرتوکخانەیەک کرایەوە
یەکێتی گەنجانی ئێزدیخان و یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال پەرتوکخانەی شەهید ڤەژینیان لە خانەسۆر کردەوە، ئەمە یەکەم پەرتوکخانەیە لە شەنگال کە پەرتوکی مێژوویی و ڕۆشنبیری و فەلسەفی و هونەری تێدایە.
شەنگال
یەکێتی گەنجانی ئێزدیخان و یەکێتی ژنانی شەنگال پەرتوکخانەی شەهید ڤەژینیان لە شارۆچکەی خانەسۆر لە شەنگال کردەوە، لە کاتی کردنەوەی پەرتوکخانەکەدا دەیان گەنجی ئێزیدی و عەرەب لەگەڵ ئەندامانی دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی شەنگال ئامادە بوون و لەسەر دەستی دایکی شەهید مەروان بەدەل، هاوسەرۆکی دەستەی کارگێڕی شەنگال شەهید کرایەوە.
بەر لە کردنەوەی، بەرەکات شەنگالی بە ناوی گەنجانی ئێزیدی قسەی کرد و ڕایگەیاند، ئەمە یەکەمجارە لە شەنگال پەرتوکخانەیەک بۆ پەرەپێدانی مەعریفەی گەنجان و هەموو کۆمەڵگە دەکرێتەوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: گەنجەکانمان دەتوانن باشتر خۆیان بناسن و مێژووی خۆیان بزانن.
"بۆ ئەوەی خۆمان بپارێزین پێویستە خۆمان پەروەردە بکەین"
بەرەکات شەنگالی ئاماژەی بەوەدا، بۆ ئەوەی بتوانن ڕێگری لە فەرمان و پاراستنی خۆیان بکەن لە فەرمانی نوێ، پێویستە خۆیان بناسن و وتی: ئەگەر ئێمە زانیاریمان هەبوایە ئەوەندە فەرمان لەسەرمان نەدەکرا، لە شەنگال لە ڕووی خۆڕێکخستنەوە زۆر پێشکەوتن هاتۆتە ئاراوە و ئێستا گەلەکەمان دەتوانێت خۆی بپارێزێت و خۆی بەڕێوەببات، نابێت ئەوەمان لە بیر بچێت کە ئەم پێشکەوتنە بە هەوڵی هاوڕێ شەهیدەکانمان بووە، ئەرکی سەرشانی ئێمەیە قسەی شەهیدەکانمان لەبیر نەکەین و شوێن پێی ئەوان بکەوین، شەهید ڤەژین کە زۆر کاری بۆ گەنجانی شەنگال کردووە، دەڵێت، بۆ ئەوەی کۆمەڵگە بتوانێت خۆی بپارێزێت و لەسەر پێی خۆی بوەستێت، پێویستە خۆی بناسێت.
پیرۆزبایی کردنەوەی پەرتوکخانەکە لە شەهیدانی فەرمانی ٧٤ و سەرجەم شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی و لە عەبدوڵا ئۆجالان کرد، دوای کردنەوەکە شیرینی بەسەر میوانەکاندا دابەشکرا.
لە پەرتوکخانەی شەهید ڤەژین پەرتوکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەرتوکی تایبەت بە مێژووی ئێزدییەکان، پەرتوکی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتی، سیاسی و کۆمەڵێک پەرتوکی کەی تێدایە،. گەنجان دەتوانن لە ناوەندی پەرتوکخانەکە پەرتوک بخوێننەوە یان بیبەنەوە ماڵەوە، بەمەرجێک بیگەڕێننەوە بۆ ناوەندەکە.