لوسی کاستێت کاندیدی سەرۆک وەزیرانی بەرەی گەلی نوێیە

لە فەرەنسا، بەرەی گەلی نوێ لە بەیاننامە هاوبەشەکەیاندا ڕایگەیاند، بە کاندیدبوونی لوسی کاستێتس دەچنە هەڵبژاردن، کە بو تێکۆشان لە دژی تاوانە داراییەکان هاتە پێشەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرەی نوێی گەل "NFP"ی هاوپەیمانی چەپی فەرەنسا ڕایگەیاند، لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەسەر پێشنیارکردنی لوسی کاستێت وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ڕێککەوتوون.

 

چوار پارتی پێشەنگی هاوپەیمانییەکە بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە، لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لوسی کاستێتس یەکێکە لەو توێژە کۆمەڵایەتیانەی کە لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانە داراییەکان هاتۆتە پێشەوە.

 

دوای چەندین هەڵسەنگاندن، بەرەی گەلی نوێ، کە دوای گفتوگۆیەکی زۆر، لەسەر لوسی کاستێتس، کاندیدی هاوبەشی خۆی وەک "پێگەیەک لە پاراستن و پشتیوانی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان"، "پشتیوانی لە خەبات بۆ زیادکردنی تەمەنی خانەنشینی لە سەرووی ٦٤ ساڵەوە" و" توێژەرێکی کۆمەڵایەتی پلە باڵای کە بەشداری لە بەرەنگاربوونەوەی دزینی باج و گەندەڵیدا کردبوو" ناساند.