لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر 'ناوچەی سەلامەت' ١٤١ کەس گیانیان لەدەستدا

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کامپی فەلەستینییەکان، کە ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کردووە 'سەلامەتە' ١٤١ کەس و گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

کامپەکانی ناوچەی مەڤاسی سەر بە شاری خان یونس، کە بەشێکە لە کەرتی غەززە و ئەو فەلەستینیانەی بە زۆر ئاوارە بوون تیایدا دەژیان و ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کرد "سەلامەتە"، بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیلەوە کۆمەڵکوژی ڕوویدا و ١٤١ کەس گیانیان لەدەستدا.

 

بە نزیکەی ١٤١ کەس گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەلایەنی کەمەوە ١٤١ کەس لە هێرشە ئاسمانییەکان گیانیان لەدەستداوە، هەروەها نزیکەی ٤٠٠ کەسیش برینداربوون، وەزارەتەکە ئەم هێرشەی بە "کۆمەڵکوژییەکی بێ بەزەییانە" پێناسە کرد و ئاماژەی بەوە کردووە کە تەرمەکان بۆ نەخۆشخانەی ناسر لە خانیونس گوازراونەتەوە.

 

هێرشەکە لە ناوچەیەکی ئارام ئەنجامدراوە

ئەو بەرپرسەی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، هێرشەکە لە شوێنێکی مەدەنی ڕووی نەداوە، هەروەها باسی لەوە نەکردووە کە ئایا ناوچەکە وەک شوێنێکی سەلامەت ڕاگەیەندراوە یان نا، بەڵام ماڵپەڕی بی بی سی کە پشکنینی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی دوای هێرشەکە کردووە، پشتڕاستیکردەوە کە هێرشەکە لە شوێنێکدا بووە کە وەک ناوچەیەکی ئارام لە ماڵپەڕی سوپای ئیسرائیلدا نیشان دراوە.

 

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا داوای 'ئاگربەست' بۆ ئیسرائیل کرد

دەیڤید لامی وەزیری دەرەوەی حکومەتی پارتی کارکەر کە دوای هەڵبژاردنەکانی چواری تەمموزی ئینگلتەرا دەستبەکاربوو، یەکەم سەردانی بۆ ئیسرائیل و ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین ئەنجامدا.

 

دەیڤید لامی، کە لەگەڵ بنیامین ناتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبووەوە، داوای ئاگربەستی لە غەززە کرد و وتی: من بۆ ئاگربەست هاتوومەتە ئێرە، لە چەند مانگی ڕابردوودا زیانی گیانی زۆر ڕوویداوە، دەبێت ئەمە بوەستێت، هەروەها داوای کرد هەموو بارمتە گیراوەکانی غەززە ئازاد بکرێن و هاوکاریش بگەیەندرێتە دەستی ئەو کەسانەی پێویستیان پێیەتی.