لە وان جارێکی تر جێبەجێکردنی ژن کارت دەستپێدەکاتەوە

شارەوانی وان دەستیکرد بە جێبەجێکردنی ژن کارت، کە ژنان دەتوانن بەبێ پارەدان دەستیان بە چالاکییە کۆمەڵایەتی و کولتووریەکان بگات.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆبوونەوەی مانگی حوزەیرانی ئەنجومەنی شارەوانی گەورەی وان بەردەوامە، لە کۆبوونەوەی مانگی حوزەیران کە بڕگە گرنگەکانی بەرنامەی کار و ڕاپۆرتەکانی کۆمسیۆن هەڵدەسەنگێندرێن، زۆر بڕیار وەک هەواڵێکی خۆش بۆ ژنان درا لەنێویاندا بڕیاری ژن کارت، لەو کۆبوونەوەیەدا کە لە هۆڵی ئەنجومەن بە سەرپەرشتی نەسلیهان شەدال، هاوسەرۆکی شارەوانی شاری گەورەی وان بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەی سییەمیندا، کاری ئامادەکاریی ئەنجومەنی شار و بڕیارەکانی تایبەت بە ژنان ڕاگەیەندرا.

 

نەسلیهان شەدال ئاماژەی بەوەکرد، کێشەیەکی جددی هەژاری و بێکاری لە شارەکەدا هەیە، دەربارەی پڕۆژەی ژن کارت کە بەکر کایا و هاتیجە چۆبان دەستیان پێکردبوو وتی: کاتێک باس لە ژنان دەکرێت، ڕووبەڕووی هەژارییەکی زۆر قووڵ دەبینەوە کە ژنان تووشی دەبن، بەهۆی ئەمەوە ئەو ژنانەی کە لە هەموو بوارەکانی ژیان بێبەشن، بەتایبەتی لە بواری خۆبەرەوپیشبردندا تووشی کێشەی زۆر جددی دەبن، ئەم پراکتیزەیە تەنها خۆدەربڕین لەخۆناگرێت، هاوکات ژن کارت خزمەتگوزاری بێبەرامبەر بۆ بەشداری ژنان لە چالاکییە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان پێشکەش دەکات.

 

نەسلیهان شەدال تیشکی خستەسەر، ڕێککەوتنی کارە گشتیەکان کە لەلایەن شارەوانییەوە واژۆ کراوە، تێیدا ژنان دەتوانن بەشداری لە بوارە کۆمەڵایەتییەکان بکەن و وتی: لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنەدا لە ڕۆژانی دیاریکراودا بە تایبەتی ڕێگە بە ژنان دەدرێت، ٢٥ی تشرینی دووەم و ٨ی ئادارو مانگی ڕۆژێک ڕێگەپێدراوە، بەم بنەمایە چەندین پڕۆژەمان هەیە بۆ جێبەجێکردن، لەم مانگەوە بە پەلە دەستمان پێکردووە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بەرفراوانتر جێبەجێ بکرێت، مەودای سەرۆکایەتی دەستەی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و ژنان فراوانتر دەکەین.

 

جارێکی تر میکانیزمەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دەخرێتە بەردەم خزمەت

نەسلیهان شەدال ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ڕۆژەوە کە دەستی بە کارەکەی کردووە، پرسیاری زۆریان لێ کراوە سەبارەت بە کاری ژنان و ڕاشیگەیاندووە، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ژنان بەردەوامە، لە هەمان کاتدا لە ماڵپەڕەکەدا خشتەی ژنان دروست کردووە، وتی: بنەمایەک بۆ ئەمە ئامادە دەکەیی، لێرەدا ژنان لەسەر ئەم مێزە دەتوانن بگەنە ئێمە، لەم کاتەدا لەگەڵ هاوڕێکانمان لە بەرپرسی بەشی پەیوەندیدار بەردەوامین لە کارەکانمان، داواکاری ژنان لە لایەن ژنانی فەرمانبەرەکانمانەوە دەگات کە بەرپرسیارێتییان لەم کارەدا گرتۆتە ئەستۆ، وەک کۆمیسیۆنی ژنان، هەروەها ژنە هاوڕێکانمان لە سکرتێری گشتی، پێویستە بە زووترین کات هەوڵی جێبەجێکردنی ئەو داواکاریانە بدەین، دامودەزگاکانی ژنانمان داخران، هەر بۆیە دەستمان بە کاری بەپەلە کرد بۆ کردنەوەی ئەم بوارانە جارێکی تر، لە داهاتوویەکی نزیکدا خزمەتگوزاری ژنان لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی پێشکەش دەکەین.