دادگای ئێران سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر مامۆستا سۆما پور محەمەدیدا سەپاند
دادگای ئێران سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر سۆما پور محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردیدا سەپاند.

ناوەندی هەواڵ
لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دادگای ئینقیلابی ڕژێمی ئێران سۆما پور محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١٠ ساڵ زیندانی و دوورخستنەوەی لە کار سزادا.
سۆما پور محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی کۆمسیۆنی جێبەجێکاری ئەنجومەنی نوژین، تۆمەتبار کراوە بە "دروستکردنی دەستە و گروپ بۆ تێکدانی ئاسایشی ئێران".
سۆما پور محەمەدی پێشتر بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی گشتی" بە ساڵێک زیندانی سزادرا.