لە دانیمارک سەربازی ناچاری بۆ ژنان دەسەپێندرێت
لە دانیمارک، بە بیانووی "بەدیهێنانی یەکسانی تەواوی ڕەگەزی" سەربازی ناچاری بۆ ژنان دەسەپێندرێت.
ناوەندی هەواڵ
بە پلانێک لە دانیمارک ژنان ناچار دەکرێن بەشداری لە سەربازی ناچاریدا بکەن و خزمەتی سەربازییان درێژ بکەنەوە.
مەتە فرێدریکسن، سەرۆک وەزیری دانیمارک پلانی نوێی بەرگری ڕاگەیاند کە دەیانەوێت ئامانجەکانی ناتۆ بەدەستبهێنن بە زیادکردنی بودجەی بەرگری بە بڕی ٦ ملیار دۆلار لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا.
هەروەها جەختیکردەوە لەوەی ژنان بەشداری لە سوپادا دەکەن و وتی: ئەوە یەکسانی تەواوی ڕەگەزی دەستەبەر دەکات.
لە وڵاتەکەدا، ژنان دەتوانن بە ئیرادەیخواستی خۆیان بەشداری بکەن، بەپێی پلانەکە، خزمەتی سەربازی ژنان لە ساڵی ٢٠٢٦ دەست پێدەکات، دانیمارک دەبێتە سێیەم وڵاتی ئەوروپی کە ئەم کارە ئەنجام بدات دوای نەرویج و سوید.