کەرکوک، ڕژاک بە هەڵواسینی وێنەی ژنانی پێشەنگ ٨ی ئاداریان پیرۆز کرد
بە بڵاوکردنەوە و هەڵواسینی پۆستەری وێنەی ژنە شەهیدانی پێشەنگ و تێکۆشەر، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک ٨ی ئاداری لە کەرکوک پیرۆز کرد.
کەرکوک
ئێوارەی دوێنێ لە شاری کەرکوک، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانیان بۆ ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان، بە دروشمی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەوە شۆڕشی ژنان هەنگاو دەنێن"، پۆستەری وێنەی ژنە شەهیدانی پێشەنگ و تێکۆشەریان لە سەرتاسەری گەڕەکەکانی شارەکە و ناوەندی کەرکوک هەڵواسی.
جێگای ئاماژەیە، پۆستەرەکان وێنەی ژنانی شۆڕشگێر و شەهیدانی تیکۆشانی ڕێگای ئازادییان لەخۆ دەگرت، لەنێوانیاندا وێنەکانی شەهیدان لە "ساکینە جانسز تا فریاڵ سلێمان خالد"، پۆستەرەکان جگە لە وێنەی ژنانی تێکۆشەر و پێشەنگ، دروشمیان لەخۆ گرتبوو کە دروشمەکانی بریتیبوون لە، شۆڕشی باشوور شۆڕشی ژنە، ژن ژیان ئازادی، تا ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگە ئازاد نابێت، ژن ژیان ئازادی بەرەوە شۆڕشی ژنان هەنگاو دەنێین.
جێی ئاماژەیە، لە ماوەی ٨ ڕۆژی ڕابردوودا، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک لە شاری کەرکوک لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکەیان کۆمەڵێک چالاکییان ڕێکخست کە پێکهاتبوون لە، کۆڕ، سیمینار، سەردانی ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانان، بەسەرکردنەوەی ژنانی کرێکار و خاوەن کار، هەڵواسینی پۆستەر و چەندین چالاکی دیکەی ڕۆشنبیری و هونەری.