پەرلەمانی فەڕەنسا پشتیوانی لە مافی لەباربردن دەکات
پەرلەمانی فەڕەنسا بە زۆرینەی دەنگ دەنگی دا بۆ چەسپاندنی مافی ژنان بۆ لەباربردن لە دەستووردا.
ناوەندی هەواڵ
پێشنیاری مافی لەباربردن کە پێشتر لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندکرا، ڕۆژی چوارشەممە بە ٢٦٧ دەنگی بەڵێ و ٥٠ دەنگی نەخیر لە پەرلەمانی فەرەنسا پشتگیری کرا.
لەباربردن لە ساڵی ١٩٧٤ەوە لە فەڕەنسا یاساییە، بەڵام فشارەکان زیادیان کردووە بۆ ئەوەی زیاتر لە یاسادا بیچەسپێن.
ڕاپرسییەکی ئایفۆپ کە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ئەنجامدرا، کاتێک ئەنجومەنی نیشتمانی دەنگی لەسەر یاساکە دا، ئاشکرایکرد ٨٦%ی خەڵک پشتیوانی لە هەموارکردنەکە دەکەن.
هیچ کام لە حزبە سیاسییە سەرەکییەکانی وڵات پرسیار لە مافی لەباربردن ناکەن، بەڵام ئەو زمانەی لە هەموارکردنەوەکەدا بەکارهاتووە دوای دەنگدانەکەی ساڵی ٢٠٢٢ پێداچوونەوەی بۆ کراوە کاتێک ئەنجومەنی نیشتمانی پشتگیری لە مافی لەباربردن کرد.
مانگی ڕابردوو جارێکی دیکە دەنگدرا بۆ پشتیوانیکردن لە "ئازادی" لەباربردن، دوای ئەوەی حکومەتەکەی ماکرۆن داوای هەموارکردنەوەی ماددەی ٣٤ی دەستووری کرد بۆ ئاماژەکردن بە "ئازادی ژنان لە لەباربردن، کە مسۆگەرکراوە."
ئەم دەستەواژەیە نوێیە لەسەر "ئازادی مسۆگەرکراو" ڕۆژی چوارشەممە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند کرا.
ئێریک دوپۆند، وەزیری دادی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتەکەی نزیکە لە ڕۆژێکی مێژوویی، کە دەبێتە یەکەم وڵات لە جیهاندا کە ئازادی ژنان لە دەستووری خۆیدا بپارێزێت.