دەستپێشخەری نون: پێویسته سی پی تی به خێرایی سه ردانی ئیمراڵی بکات
دەستپێشخەری نون بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان لە لێدوانێکی نووسراودا سەرکۆنەی داوای لە سی پی تی کرد بەزووترین کات سەردانی ئیمراڵی بکەن و بارودۆخی عەبدوڵا ئۆجالان ڕوون بکەنەوە.
ناوەندی هەواڵ
دەستپێشخەری نون بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دەربارەی هەڵوێستی سی پی تی کە چووە تورکیا بەڵام سەردانی ئیمراڵی نەکرد بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: سەرەڕای گۆشەگیرکردنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و دەستگیرکردنی نایاسایی و تاوانە سیستماتیکییەکانی دەسەڵاتدارانی تورکیا دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکان و دامەزراوەکان هیچ ڕێوشوێنێکی جدییان لە دژی ئەو تاوانانە نەگرتووەتەبەر، دەستپێشخەرییەکە هەڵوێستی سی پی تی و نەچوونی بۆ ئیمراڵی شەرمەزارکرد و رایگەیاند، ئەو هەڵوێستە نیشانی دەدات کە هەموو کەسێک لە دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان هاوکاری دەکات و دوورە لە دادپەروەری و تەنیا بەدوای بەرژەوەندییەکانی دەسەڵاتدارانی تورکیادا دەگەڕێت.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: پێویستە سی پی تی بەخێرایی سەردانی ئیمراڵی بکات و بارودۆخی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئاشکرا بکات، بەتایبەتی کاتێک دیاردەی سروشتی مەترسیدار لە ناوچەکەدا ڕوودەدات وەک بوومەلەرزە، بۆیە پێویستە سی پی تی و دامەزراوەکانی دیکە ڕاپۆرتی بارودۆخی ڕاستەقینەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بدەن، لە پشتیوانیکردنی مەبەستی ڕەوای ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادییدا کۆڵ نادەین.