ڤیان سۆران لە حەسەکە بە بیرهێنرایەوە

ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان و کۆنگرەی ستاری شاری حەسەکە بە مەراسیمێک یادی تێکۆشەر لەیلا والی حوسێن-ڤیان سۆران و پاکڕەوانی دیکەیان کردەوە.

حەسەکە

 

ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان و کۆنگرەی ستاری شاری حەسەکە لە هۆڵی سەردەمی شاری حەسەکە، یادی لەیلا والی حوسێن ناسراو بە ڤیان سۆران و شەهیدانی مانگی کانوونی یەکەم و دووەم و تشرینی دووەمیان بە بیرهێنایەوە، کە لە ساڵی ٢٠٠٦ لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی گیانفیدایی ئەنجامدا.

 

لە مەرسیمەکەدا هێزەکانی سەربازی و یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە و یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هاوڵاتیان بەشدارییان کرد.

 

"کات کاتی پاراستنی میراتی شەهیدانە"

پەیمان عەفرین لەسەر ناوی کۆنگرەی ستار ڤیان سۆرانی بە بیرهێنایەوە و وتی: مێژووی گەلی کورد پڕە لە قوربانیدان، هەزاران ژنی پێشەنگ گیانیان بەخت کرد بۆ خەبات بۆ ئازادی، ڤیان سۆران یەکێکە لەوانە، شەهید ڤیان بە کردارەکەی ئاست و داواکاری گەلی کوردی بەرز کردەوە، ئەو دەستکەوتانەی ئەمڕۆ لە دەستماندایە، میراتی خەباتی ڤیان سۆران و هەڤاڵانیەتی، شەهید ڤیان نوێنەرایەتی حەقیقەتی ژنانی دەکرد و هەر لەبەر ئەو هۆکارەش ​​ئەرکی هەموو ژنێک لەمڕۆدا ئەوەیە کە خۆی بە بەرپرسیار بزانێت لە پاراستنی پیرۆزییەکاندا.

 

لەیلا شەرقی بەناوی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانەوە وتی: ئەمڕۆ لێرەین بۆ یادی شەهیدەکانمان و بەبیریان دەهێنینەوە، ئەمڕۆ ئێمە بە سایەی ئەوانەوە هەین و خوێنی شەهیدەکانمان لەسەر زەوی بەجێناهێڵین.

 

"ئێمە قەرزاری شەهیدانین"

دەرسیم حەسەکە، فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی حەسەکە وتی: ئەو شەهیدانە گەلەکەمانیان لە تیرۆر ڕزگار کرد، نەک تەنیا خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەڵکو هەموو جیهانیان لە تیرۆر ڕزگار کرد، ئەمڕۆ دونیا قەرزاری ئەوانە، ئێمە لێرە بەڵێنەکەمان نوێ دەکەینەوە و تا کۆتایی بۆ پاراستنی گەلەکەمان بەردەوام دەبین.

 

مەراسیمەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدان"، "شەهید نامرن" کۆتایی هات.