ژنانی ئێزدی نامە بۆ عەبدوڵا ئۆجالان دەنووسن

بە پێشەنگایەتیی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ ژنان لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی “ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال” لە سەرتاسەری شنگال نامە بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد دەنووسن.

هێڤی ئێزدا

 

شەنگال- تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ چوارچێوەی دەستپێشخەریی “ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال” هەڵمەتێکی نامەنووسی ژنانی بۆ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە شەنگالەوە دەستپێکرد، ژنانی شەنگال لەم نامانەدا بیر و حەسرەتەکانیان، بارودۆخی خۆیان، ئەو هەنگاوانەی ناویانە و و ئامانجەکانیان بە زمانێکی گونجاو بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنووسن.

 

"ئامانجمان بەدیهێنانی چاوەڕوانییەکانی ژنانە"

ڕیهام حەجۆ، وتەبێژی تاژێ دەربارەی هەڵمەتەکە وتی: پێش دەستپێکردنی هەڵمەتەکە لە شەنگال لەسەر داوای دایکان لە دوو مانگی ڕابردووەوە دەستمان بە نووسینی نامە کرد، بەڵام ئێمە ویستمان ئەم هەنگاوە لە هەموو شەنگالدا بە ئەنجام بگەیەنین، بۆیە ژنان لە سەرتاسەری شەنگالدا دەستیان بە نووسینی نامە بۆ ڕێبەر ئاپۆ کرد، ئەمە هەنگاوێکی زۆر بەنرخە و دەمانەوێت ئەوەی لێمان داواکراوە بیکەین بۆ ژنانی شەنگال.

 

"ئەم نامانە دەگەنە دەستی ڕێبەر ئاپۆ"

ڕیهام حەجۆ ئاماژەی بەوەدا، کە دوای دەستپێکردنی هەڵمەتی “ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال” لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگالەوە، تاژێش پشتیوانی لە هەڵمەتەکە کرد و چەندین چالاکییان بەڕێوەبرد، یەکێک لەوانەش نووسینی نامەیە، پێشتریش لەلایەن دایکان و ڕۆڵەکانیانەوە ئەم هەڵمەتە بەڕێوە براوە، وتیشی: پێکهاتەی ئێزدی دوای فەرمانی ٢٠١٤ ڕێبەر ئاپۆیان ناسی، چونکە شەڕڤانانی ڕێبەر ئاپۆ هەزاران ژنیان ڕزگار کرد، ژنانی شەنگال پەیوەندییەکی زۆر قووڵ و بەهێزیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا هەیە، بەڵام بەهۆی گۆشەگیرییەوە ژنان نەیانتوانی هەستەکانیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەرببڕن، بۆیە ئێستا ئەم نامانە بە ئومێدەوە دەنووسن تا بگاتە دەستی ڕێبەر ئاپۆ، لەو سۆنگەیەوە هەموو تێکۆشانمان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت، لە هەمان کاتدا ئامانجمان ئەوەیە هەستی هەموو ژنێکی ئێزدی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا هاوبەش بکەین.

 

"ژنان خەبات بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن"

ڕیهام حەجۆ باسی لەوەکرد، کە خەباتیان لە پێناو ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا بەردەوام دەبێت و وتی: بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، ئێمە چەندین خەباتی جیاوازمان ئەنجامداوە، لە هەموو گوندێکدا پارێزنامەی ڕێبەر ئاپۆ دەخوێنینەوە و سەردانی هەموو ماڵێک دەکەین، ئەم خەباتە بە ناوی "سەرۆک ئاپۆ میوانی ماڵەکەتە" بەڕێوەدەبەین، چونکە بیروڕاکانی ڕێبەر ئاپۆ تاوتوێ دەکەین و لەگەڵ هەموو لایەکدا باسی دەکەین، چادر بۆ ڕێبەر ئاپۆ دادەنرێت و لە داهاتوویەکی نزیکدا سیمینار ئەنجام دەدەین، لەم کارانەدا پێشەنگایەتییەکی بەهێزی ژنان دروست دەبێت، تا ئێستا دەرئەنجامێکی باشمان لەم نامانە وەرگرتووە، چونکە ژنانی شەنگال بە شێوەیەکی زۆر جوان هەستەکانیان و بۆچوون و هیوای خۆیان باس کرد، لە هەمووی زیاتر لەو نامانەدا ئەو هۆنراوەیەمان بینی کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ شەنگال نووسیبووی، هەمووان خەبات دەکەن بۆ بینینی ڕێبەر ئاپۆ لە شەنگال، لە نامەکاندا بڕیاردانی خەباتیش زۆر بە توندی هاوبەشە، بۆ ئەوەی هەموو مرۆڤایەتی بتوانێت دونیای ئەو ژنانە ببینێت کە لە سایەی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە فەرمان ڕزگاریان بووە و خۆیان گەیاندووەتە ئاستی ژنی تێکۆشەر.