دوو کەس بە تاوانی تیرۆرکردنی فریال سلێمان خالید دەستبەسەر کران
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، دوو تۆمەتبار ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لەسەر تیرۆرکردنی سیاسەتمەدار و چالاکوان فریاک سلێمان خالید دەستیپێکردووە.
ناوەندی هەواڵ
١٨ی کانوونی دووەم، فریال سلێمان خالید، سیاسەتمەدار و چالاکوانی بواری ژنان، خەڵکی شاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە گەڕەکی سەرچناری شاری کەرکوک تیرۆر کرا.
دوای ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستی پێکرد و ئەمڕۆ عامر شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک، زانیاری نوێی لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی دەستیان لە تیرۆرکردنی فریال سلێماندا هەبووە، بە ڕۆژنیوز دا و ڕایگەیاند، "لێکۆڵینەوە لە قۆناغێکی باشدایە، ئێستا دۆسیەکە لە دەستی دەزگای دژە تیرۆر دایە، ٢ تۆمەتباری ڕووداوەکە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە".
جێی ئاماژەیە، کردەوە تیرۆریستییەکە لەلایەن دوو ماتۆڕسواری دەمامکدارەوە ئەنجامدراوە، کە لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵهاتوون، بەپێی لێدوانی وتەبێژی پۆلیس، ٢ کەس لەسەر ڕووداوەکە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.