هەولێر، لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا ژنێک گیانی لەدەستدا
شەوی ڕابردوو، لە كەسنەزانی سەر بە پارێزگای هەولێر، ئاگرێك كەوتەوە و بەو هۆیەوە ژنێک گیانى لەدەستدا.
ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١:٥٦ خولەک، ژووری کۆنتڕۆڵی بەرێوەبەرایەتییەکە ئاگادار کرایەوە بە بوونی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکى سنووری کەسنەزان لە هەولێر ستی نزیک جووت سایدی لاوان.
ڕاشگەیەندراوە، دەستبەجێ تیمەکانی بنکەی کەسنەزان و بنەسڵاوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و کۆنتڕۆڵی ئاگرەکەیان کرد.
بەپێی بڵاوکراوەکەی بەرگری شارستانی هەولێر، لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا ژنێكی بە ڕەگەز عەرەب گیانى لەدەستداوە.