"داوا دەکەین هەموو لایەنەکان هەڵوێستیان هەبێت

لە شاری سلێمانی، نوێنەرایەتی گۆنگرەی ستار هەڵوێستی خۆی دژی هێرشەکان ڕاگەیاند، "بە ناوی ژنانەوە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین، هەڵوێستیان هەبێت".

سلێمانی 

 

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە بارەگایی نوێنەرایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە)، لە شاری سلێمانی، بە نوێنەرایەتی کۆنگرا ستار، دژی بە هێرشە ئاسمانیەکانی دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە. 


٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا، دەوڵەتی داگیرکاری تورک هێرشی کردە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ناوەندە مەدەنیی و ژێرخانەکانی کردە ئامانج، لەو هێرشانەدا ٨ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و ١٨ بریندار هەیە.

 

هەڵوێستەکان بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە و لە باشووری کوردستان کۆنگرەی ستار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بانگەوازی لە هەڵوێستی هاوبەش کرد.

 

نەسرین ئەدهەم خەلەف، ئەندامی کۆنگرەی ستار بەیاننامەکەی خوێندەوە و  ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی ڕووبەڕووی ڕۆژئاوای کوردستان بووەتەوە، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاش ڕووبەڕووی کاریگەری قەیران و ململانێی ناوخۆیەکان دەبێتەوە، لە ئەنجامی ٤٠ هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیادا بۆ سەر  ٢٠ شوێنی جیاواز کراوەتە ئامانج، ٣٣ هێرش لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە، کە ٨ شەهید و ١٨ بریندار هەیە. 


لە لێدوانەکەدا کۆنگرەی ستار بانگەوازی کرد و ڕایگەیاند، بە ناوی ژنانەوە بانگەوازی خەڵک و حیزب و ڕێخراوە مرۆییەکان دەکەین و هەموو ئەو دەزگا و دامەزراوانەی کە داوای مافی مرۆڤ دەکەن، بەرامبەر ئەم هێرشانە هەڵوێستیان هەبێت، بانگەوازی ئێمە بۆ گەلەکەمان خۆڕاگری و وەستاندنەوە بەرامبەر هێرشەکانە.