ڕوکەن ئەحمەد: بەهێزی گەل هێرشەکان تێکدەشکێت

ڕوکەن ئەحمەد، هاوسەرۆکی تەڤ-دەم هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو هێرشانە کرد کە دەوڵەتی تورکیا لە ٢٣کانونی یەکەم دەستیپێکردو ژێرخانی ناوچەکەیان کردە ئامانج، وتیشی: بەهێزی گەل هێرشەکان تێکدەشکێت.

ڕۆناهی نودا

 

قامیشلۆ- دەوڵەتی تورکیا لە ٤ی تشرینی یەکەم هێرشی کردە سەر باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریاو و ژێرخانی ناوچەکەی کردە ئامانج، جارێکی دیکە، لە ٢٣ی کانوونی یەکەم، ژێرخانی ناوچەکە بە سووتەمەنی و کارەبا و کارگەکانی خواردن و زەیتوون و چاپخانەکان و نەخۆشخانەکان و ڕێگاوبان و چەندین شوێنی خزمەتگوزاری بۆردومان کران، لە بەرامبەر ئەمەدا تووڕەیی و کاردانەوەی گەل هەیە، دانیشتوانی ناوچەکە هەموو ڕۆژێک لە مەیدانەکانن.

 

دەربارەی ئامانجی هێرشەکان و بە ئامانجکردنی ژێرخانی ناوچەکە، بەرخۆدانی گەل و هێرشەکانی ئێستا، ڕوکەن ئەحمەد، هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) ، لێدوانی دا.

 

"دەوڵەتی تورکیا ئیرادەی گەلی پێ قبوڵ ناکرێت، بۆیە هێرشی کرد"

ڕوکەن ئەحمەد سەرەتا ئەو کەسانەی بەبیرهێنایەوە کە لە هێرشەکەدا گیانیان لەدەستدا و ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە بەم شێوەیە هەڵسەنگاند و وتی: پێش هەموو شتێک، هاوخەمی خۆمان بۆ گەلی کورد و بنەماڵەی ئەوانە دەردەبڕین کە لە هێرشەکەدا شەهید بوون و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. نەک هەر ئێستا، بەڵکو دەوڵەتی تورکیا هێرشی کردووەتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەو هێرشانە ژێرخانی ناوچەکەیان کردە ئامانج، گەلەکەمان دەتوانن جارێکی دیکە ئەو ژێرخانە بگەڕێننەوە، یەکەم هێرش کە بە ئامانجی کۆچکردن بوو، بۆ بێچارەیی گەل بوو، هەروەها دەیویست گەل بەرامبەر خۆبەڕێوەبەری ڕابوەستن، بەڵام گەلەکەمان هەم شەهیدیان هەبوو و هەم پشتگیری دامەزراوەکانیان دەکرد بۆ ئەوەی جارێکی تر خزمەت بکەن، دەوڵەتی تورکیا بەرگەی ئیرادەی گەلی نەگرت، بۆیە هێرشەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دووبارە کردەوە و شوێنەکانی کارەبا و ژێرخانی کردە ئامانج کە گەورەترین شەرمەزارییە بۆ مرۆڤایەتی و شوێنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی کۆمەڵگەی کردە ئامانج.

 

"بۆ شاردنەوەی شکستەکەی هێرشی کرد"

ڕوکەن ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا، دەوڵەتی تورکیا لەم کاتەدا لەبەرامبەر شەڕڤانانی ئازادی شکستیهێناوە، هێرشی کردە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ شاردنەوەی ئەم شکستە وتیشی: دەوڵەتی تورکیا لەم کاتەدا لە بەرامبەر شەڕڤانانی ئازادی شکستیهێناو بۆ شاردنەوەی شکستەکەی، هێرشی کردە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا،  بە بنەماڵەی ئەو سەربازانەی کە کوژراون وتووە تۆڵەیان دەکەینەوە، بۆیە هێرش دەکاتە سەرمان، خۆڕاگری گەلەکەمان جارێکی دیکە ئەو هێرشانەی پووچەڵکردەوەو گەلەکەیان پاراست و لە شوێنەکانی دامەزراوەکان کۆبوونەتەوە کە خزمەتی کۆمەڵگە دەکەن.

 

 

 

هەروەها باسی شۆڕشی ڕۆژئاوای کرد کە بە شۆڕشی ژنان ناسراوەو وتی: شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شۆڕشی ژنانە، لەم دواییانەدا، چالاکییەکانی ژنان دژی هەموو توندوتیژییەک و دژی ئەو هۆشیارییەی هێرش دەکاتە سەر ژنان و کۆمەلگە، کوشتن، کۆچی ژنان، شەڕی تایبەت، ماددە هۆشبەرەکان ئەنجام دەدات، ژنان و گەنجان زۆرترین ئازار دەچێژن، هەڵوێستێکی گەورەیان هەیە دژی هەموو کردەوە خراپەکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی، دوای ١٣ ساڵ ژنان جارێکی دیکە سیستمەکەیان بنیاد دەنێنەوە، بە تایبەتی لەم دواییانەدا هاوپەیمانێتی کۆمەڵایەتی سەریهەڵدا لەسەر ئەوەی ڕۆڵی ژنان چۆن دەبێت، چۆن هەڵوێستێک لە یەکسانیی گەلدا نیشان دەدات، چۆن هەڵوێستێک لە دژی جەنگ و کۆچکردنی گەل دەبێت، ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە بواری ئازادی جەستەیی ڕێبەر و بەشدارییەکی بەهێزی خۆی نیشان دا، ڕێبەر ئاپۆ زۆر کاری بۆ ژنان کردووە و کردوونی بە پێشەنگی کۆمەڵگە، بۆیە ژنان بڕیاریان داوە ڕۆڵێکی سەرەکی بگێڕن لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا، لەبەر ئەوە، دەوڵەتی تورکیا جارێکی دیکە تورەیی خۆی بۆ شۆڕشی ژنان و گەل نیشاندا، ئەم هێرشە ئێمە ناترسێنێت و هەنگاو بۆ دواوە نانێین.

 

"ئامانج لە هێرشەکان ئەوەیە کە خەڵک بەبێ ئیرادەو ناسنامە جێبهێڵن"

ڕوکەن ئەحمەد تیشکی خستە سەر بەئامانجکردنی هاوڵاتیان لە هێرشەکاندا و وتی: لە سەرەتای شۆڕشەوە لەڕێگەی جەشیل هور، جەبهەت ئەلنوسرە و داعش هێرشی کردو لە ساڵی ٢٠١٨ و تا ئێستا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی ڕانەگیراوە، کەسایەتییە پێشەنگەکانی خۆبەڕێوەبەری، هێزەکانی پاراستن، لیژنەکان، ئەنجومەن، کۆنگرەی ستار و چەندین کەسی دیکەیان کردە ئامانج،  تا ئێستا کۆمەڵگە بە ئامانج دەگرێت و دەیەوێت گەل بترسێنێت، دەتوانین نموونەیەک لە باکووری کوردستان بڵێین، کە دەوڵەتی تورکیا لە باکووری کوردستان لە ساڵانی نەوەدەکاندا هەوڵی داوە کۆمەڵگە بترسێنێت، کۆچ بکەن و ئەشکەنجەیان بدات، هێرشیان بکاتە سەریان بۆ ئەوەی لە وڵاتەکەیان دووربکەونەوە، کە ئەمڕۆش ئەم هێرشانە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دەدات، بۆچی ئەو کارگانەی کە ئەمڕۆ گەل کاری تێدا دەکەن دەکەنە ئامانج وەک زەیتوون، ئاردو نیسک؟ لەبەرئەوەی بنەمای سەرەکی تەڤگەری ئازادی گەلە، هێرش دەکات بۆ ئەوەی ڕۆحی کۆمەڵگە وشک بکات و بەبێ ناسنامەو ئیرادە بەجێیان بهێلێت.  

 

"هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی دەنگ دایەوە"

ڕوکەن ئەحمەد مۆدێلی ژیانێکی یەکسان و ئازاد و ئاشتیانەی خۆبەڕێوەبەری هەڵسەنگاند، لە هەمان کاتدا دامەزراندنی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی و ڕێکخستنی کۆنگرەی مەسەدە ئاماژەی بەوەدا کە شەڕی ئێستا لە نێوان دەسەڵات و کۆمەڵگەکاندایە و وتی: هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا دەنگی داوە، دەربارەی ئەوەی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی چی دەڵێت و دەوڵەتەکان چی دەربڕن خستەڕوو دەوڵەتەکان یەک زمان، ئاڵا، ڕەنگ و سیاسەت جێبەجێ دەکەن، بەڵام هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی و خۆبەڕێوەبردن هەموو ڕەنگەکانی تێدایە، هاوپەیمانێتی مافی هەموو پێکهاتەکانی داوە کە هەموو کەسێک دەتوانێت خۆی ڕێکیبخات و بە زمانی دایکی پەروەردە بکرێت و هەموو کەسێک مافی ئەوەی هەیە بەشداری لە سیستمی خۆبەڕێوەبەری، ئەنجومەن، لیژنەکان بکات، لە خوێندنگەی سریانی زمانی عەرەبی و کوردی دەخوێندرێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر پێکهاتەکان هەیە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

 

"بێدەنگی هاوکاری نیشان دەدات"

ڕوکەن ئەحمەد وتیشی: لە لایەکەوە دەوڵەتی تورکیا بە پیشەنگایەتی ئەردۆغان هێرشی کردە سەر خاکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا منداڵ، ژنان و هاوڵاتیان و ژێرخانی ناوچەکەی کردە ئامانج، ئێستا ئەو داوا لە جیهان دەکات شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل ڕابگیرێت و دەڵێت هێرشەکە بۆ سەر ژێرخان و هاوڵاتیانی مەدەنی لە دەرەوەی مرۆڤایەتییە، بەڵام بێدەنگییەکی گەورە هەبوو بەرامبەر هێرشەکەی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە تیایدا هێرشی کردە سەر نەخۆشخانە و خزمەتگوزاری و بیناکان، جیهان بێدەنگە بەرامبەر بەو هێرشانە، ئەوانەی خۆیان بە پارێزەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبینن و لەگەل قەسەدە دژی داعش شەڕیان کردووە وەک ڕوسیا و ئەمریکا بێدەنگن، بێدەنگییەکەیان ئەوە نیشان دەدات کە ئەوان هاوبەشی دەوڵەتی تورکیان و هاوبەشن لەم تاوانەی دژی مرۆڤایەتی.

 

"با پێکەوە وڵاتەکەمان بپارێزین"

ڕوکەن ئەحمەد لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە گەنجان و ژنان کرد کە پێشەنگایەتی ئەم پرۆسەیە بکەن و لە کۆتاییدا وتی: بانگەوازیمان بۆ هەموو گەل ئەوەیە کە خاوەنداری لە شەهیدەکانیان بکەن و پشت بە خاکەکەیان ببەستن، پێویستە گەلەکەمان هەڵوێستێکی گەورەی هەبێت لە دژی شەڕی تایبەت کە لەلایەن دوژمنەوە ئەنجام دەدرێت، هیوادارین لەگەڵ گەلەکەمان بە پشتیوانی یەکتر وڵاتەکەمان بپارێزین، داوا لە خەڵک دەکەین، بەتایبەت ژنان و گەنجان، لەم کاتەدا بە بەهێزترین شێوە پێشەنگایەتی بکەن.