ئەڤین گۆیی لە مەخموور یادی کرایەوە
ئەڤین گۆیی، کە لە کۆمەڵکوژی دووەمی پاریسدا تیرۆر کرا، لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور یادی کرایەوە.
مەخموور
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخموور ئامینە کارا، ناسراو بە ئەڤین گۆیی کە لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە دووهەمین کۆمەڵکوژی پاریسدا تیرۆر کرا، بە مەراسیمێک یادی کرایەوە.
مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکڕەوان دەستی پێکرد، سیمال کارا، برای ئەڤین گۆیی وتارێکی پێشکەش کرد، لە سەرەتای قسەکانیدا، هەموو ئازادیخوازانی لە کەسایەتی ئەڤین گۆییدا بەبیر هێنایەوە لەبیر کرد و وتی: ڕێبەرایەتی دەڵێت لە بزووتنەوەکەماندا شەهیدان گەورەترین بەهاکانی ئێمەن و پێشەنگمانن، کاتێک خەڵک دەڵێن 'شەهید نامرن'، پێویستە مرۆڤ هەموو سیفەتەکانی شەهید بنیاد بنێت، پێویستە لە ڕووی مانا و بڕیاردان و هەڵوێست و ڕێبازەوە تایبەتمەندی و بەرخۆدانییەکی وای هەبێت، کە بەرامبەر بە شەهیدان بتوانێت بڵێت 'شەهید نامرن' و منیش بە شوێن پێی شەهیداندا دەڕۆم".
دواتر سینەفزیۆنێک لەسەر ژیانی ئەڤین گۆیی پێشکەش کرا ومەراسیمی یادکردنەوەکە بە دروشمی "شەهیدان نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.